پرۆسەى دادگاییکردنى هەریەک لە شیروان تەها، کارگەر عەباس، مەسعود عەلى و بەندیوار ئەیوب، لە دادگایی دووى تاوانەکانی هەولێر دەستیپێکرد.
کەمێک بەر لە ئێستا پڕۆسەى دادگایکردنى هەریەکە لە شیروان تەها، کارگر عەباس، مەسعود عەلى و بندەوار ئەیوب لە دادگایی دووى هەولێر دەستیپێکرد، کە تۆمەتى هاندان بۆ تێکدانى ئاسایشى هەرێمى کوردستانیان دراوەتە پاڵ.
هەروەها، پێشتریش دادگا سێ جار لە بارەى یەکلاکردنەوەى دۆسیەی ئەم چوار کەسە دانیشتنى ئەنجامداوە، بەڵام هەرجارە و بە بیانوویەک دانیشتەکانى دواخستووە و بڕیاری تێدانەدراوە.
لە لایەکى دیکەوە، دوێنێ دادگای هەولێر بڕیاری سەپاندنی ساڵێک زیندانیی بەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکییدا دا، هەرچەندە زیاتر لە ساڵێکە دەستگیر کراون و دەبوو ڕاستەوخۆ لەسەر ئەو کەیسە ئازاد بکرانایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ٢٦ی تشرینی دووەمەوە زیندانییەکەیان بۆ هەژمار کراوە، لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەدەل بەرواری ئازاد دەکرێت و ئومێد بەرۆشکیش بۆ تەواوکردنی حوکمەکەی دادگای دهۆک، لە زیندان دەمێنێتەوە.
جێگەى ئاماژەیە، زیندانیانی بادینان ژمارەیان ٨٢ کەسە و زیاتر لە ١٤ مانگە دەستگیرکراون پەرلەمانتاران و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەی بادینان هیچ بەڵگەیەکی تاوانیان لەسەر نییە و ئەوەی هەیە بابەتێکی سیاسییە، ئەو کەسانە دوورن لە کاری سیخوڕیی و دروستکردنی کێشەی ئەمنیی، کە پێی تۆمەتبارکراون.
ئ.م