بە وتەی پۆلیس، بەهۆکارێکی نادیار پزیشکێکی شاری سلێمانی کە تەمەنی ٥٢ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری سلێمانییە.
ئەمڕۆ پزیشکێکی مێشک و دەمار کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی تووی مەلیکی شاری سلێمانی بە “دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا”.
بەپێی وتەی سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو پزیشکە نادیارە، لە کاتی خۆکوشتنیدا منداڵەکانی لە ماڵ بوون، بەڵام ئەو پزیشکە لە قاتی سەرەوەی ماڵەکەیدا بووە.
لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەرییە تا لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت.
س.ح