پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ١٢ کەسی دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ئەلکێ لە شێرناخ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەلکێ و ١١ کەسی دیکەیان دەستگیر کرد.


ئەمڕۆ لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسیی کوردان لە باکوری کوردستان، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ لە گوندەکانی ناوچەی ئەلکێ لە شێرناخ و ١٢ کەسیان دەستگیرکردووە، کە هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەلکێ‌شیان تێدایە.

ڕاگەیەندراوە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، گوازراونەتەوە بۆ بنکە سەربازیی گوندەکان و بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئەلکێ.

ک.س