یەكشەممە, 25 مار 2018 – 11:13
ڕۆژنیوز – سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتیەک بە چەکی کڵاشینکۆف گیانی لەدەستداوە گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت.
کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی لە لە شارۆچکەی دوکان-ی سەربە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە: هاوڵاتیەکە ناوی(ت ، ح) ، تەمەنی (45)ساڵەو خێزاندارە، بەپێی لێکۆڵینهوه سهرهتاییهکانی پۆلیس، کهسهکه بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف ئەمڕۆ کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە.
ئاماژەی بەوەشدا: دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی لە شاری سلێمانی کراوەو لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە دەستیپێکردووە.
جێگای ئاماژەیە بەپێی ئامارێک کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەم حاڵەتەوە ٩٦ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە.
س.ح