پۆلیسی سلێمانی: کوژرانی ئامانج و خێزانەکەی خۆکوژی بووە

لە ڕوونکردنەوەیەکدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،  کوژرانی ئامانج بابانی و هاسەرو منداڵەکەی "خۆکوژیی بووە".


شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس ئامانج بابانی پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوسەر و منداڵەکەی لە شاری سلێمانی بە فیشەک کوژران، لەم بارەیەوە ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:"بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی ئامانج محەمەد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩، لانە محەمەد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محەمەد تەمەن سێ ساڵ".

پۆلیس دەڵێت:"لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو دواتر وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".

س.ح