پۆلیسێك به‌ كوژراوی له‌ماڵەكه‌یدا دۆزرایه‌وه‌

له‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین، كه‌سێك به‌ كوژراوی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خویدا دۆزرایه‌وه‌ و بۆ زانینی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌، تەرمەکەی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری پارێزگای دیاله‌ كرا.


ئیواره‌ی دوێنێ، له‌ گه‌ڕه‌كی بان میلی شارۆچكه‌ی خانه‌قین-ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، كه‌سێك به‌ناوی قوسه‌ی جه‌مال حه‌سه‌ن له‌ دایكبووی ساڵی ١٩٨٢، کە پیشەی‌ پۆلیسی پاسه‌وانی  سنوورە له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایه‌وه.

عه‌میدی مافپه‌روره‌ر، ئازاد عیسا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ خانه‌قین، بۆ ڕۆژنیوز وتی: تا ئێستا نازانرێت ئه‌و پۆلیسه‌ كوژراوه‌ یان خۆی كوشتوه‌، كه‌سوكاره‌كه‌ی چونه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ بینیویانه‌ به‌ كوژراوی كه‌وتووه‌و چه‌ند گولـله‌یه‌ك به‌ر سنگی كه‌وتووه‌ و ناشزانرێت چ جۆره‌ چه‌كێك بەکارهێنراوە.

س.ح