هەینی, 30 مار 2018 – 20:11
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کە ئەندامەکەی حدکا لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە بە ١٠ فیشەک کوژراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، هاوار ئەرگوشی، وتەبێژی پۆلیسی شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە شاری هەولێر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانووسی لەبارەی ڕووداوی کوشتنی ئەحمەد حسێن عەبدوڵا، ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-حدکا ئەنجامدا.
هاوار ئەرگوشی، ڕایگەیاند: ئەندامەکەی حزبی دیموکرات ئاسەواری ١٠ فیشەک لەسەر جەستەی بووە.
ڕاشیگەیاند: دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە ڕووداوەکە، توانرا بکوژی ئەحمەد حسێن عەبدوڵا دەستگیربکرێت و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران، ڕوونیشیکردەوە: بکوژەکە هەر کوڕی کوژراوەکەیە، بەناوی محەمەد، لە دایکبوونی ١٩٩٦، لە وتەکانیدا هۆکاری کوشتنی باوکی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە گوایە باوکی ماوەیەکە مامەڵەی زۆر خراپبووە لەگەڵ خۆی و خانەوادەکەی.
جێگای ئاماژەپێکردنە، کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، https://www.rojnews.org/haber/27337/.html”>هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر ئەحمەد ئێرانی، ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-حدکا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ب.ل