پۆلیس: گەنجێک بە پەت خۆی خنکاند

لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گەنجێک بە پەت خنکا، پۆلیس'یش لە زاری بنەماڵەکەیەوە دەڵێت"خۆی خۆی خنکاندووە".


ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەنجێک کە کارمەندی تەندروستییە، لە شارەدێی چوارقوڕنەی سەربە شارۆچکەی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، بەپەت "خۆی خنکاند".

دەربارەی ڕووداوەکە  شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی وت، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی 'ڕ،ق' تەمەن ٣٠ساڵ، کە پیشەکەی کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەی ڕانیەیە و دانیشتوی شارەدێی چوارقوڕنەیە، گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبووه.

بە وتەی وتەبێژی پۆلیس، دوای ئەوەی هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە و تیمەکانی بەڵگەکانی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەرخستەی تاوانکاری دەستی بەسەردا گیراوەو  ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر، بە وتەی کەسوکاری "گەنجەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە و لە ماڵەکەی خۆیان خۆی بەپەت هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".

پۆلیس تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری گەنجەکە کردووەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

س.ح