پیاوێکی تەمەن ٧٨ ساڵ لە سنووری شارۆچکەی خەبات لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری زێی گەورەدا خنکا.
درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەدێی کەورگۆسکی سنووری شارۆچکەی خەباتی پارێزگای هەولێر پیاوێکی بەتەمەن خنکا.
سەرکەوت کاراش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندن: ئەو هاوڵاتیە لەدایکبووی سالی ١٩٤٢ ەوە، ناوی قادر حمد شێخە، دانیشتوی شاری هەولێرە لە گەڕەکی کورانی عەینکاوە، بە سەردان چووە بۆ ئەو ناوچەیە، لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە، تیمەکانمان توانیویانە تەرمەکەی بدۆزەوە.
شایەنی باسە هەفتەی پێشوو لەهەمان شوێن خوشک و برایەک لەکاتی مەلەکردندا خنکان.
د.ع