پێنجشەممە, 30 أبر 2020 – 11:26 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا تووشبوونی پێنج کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێک تەمەن ٤٩ ساڵ و دوو ئافرەتی تەمەن ٢٣ و ١٤ ساڵان لە قەزای سۆران گەڕەکی ٢٦ گوڵانن، تووشبووی چوارەم پیاوێکی تەمەن ٦٧ ساڵ لە شارەدێی سمیلان، تووشبووی پێنجەم کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە تەلار سیتی لە شارەدێی کەسنەزان لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە، ھەموو توشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون”.
س.ح