دوای ١٧مانگ لە دەستگیرکردنیان، دادگای هەولێر پێنج زیندانیكراوی تری بادینانی بە دوو ساڵ زیندانییكردن سزادا.
لەمانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی و چەند تۆمەتێکی تر، پێنج چالاكوانی شیلادزێ لە بادینان دەستگیرکران.
ئەمڕۆ، دادگای هەولێر كۆتا بڕیاری لەسەر كەیسی ئەو پێنج زیندانییە دا و هەریەكەیانی بە دوو ساڵ زیندانیكردن سزادا.
ڕەمەزان ئەرتیسی، پارێزەری دەستگیرکراوان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕوونیکردەوە، ئەو پێنج چالاکوانە ١٧ مانگە لە زینداندان، دادوەریش بڕیاریداوە بە ئازادکردنی مەرجدار (ئیفراج شەرتی)، ئازاد بکرێن، بەو پێیەش، دوای مانگیکی دیکە ئازاد دەکرێن.
بەپێی ئازادکردنی مەرجدار، کە بڕگەیەکی یاساییە و لە دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا کاری پێدەکرێت، بۆ هەر ساڵێک سزا، سێ مانگ کەم دەبێتەوە، بەمەش سزای دوو ساڵ زیندانیی دەبێت بە ١٨ مانگ.
ئەو پێنج چالاكوانەی سزادران برینتین لە:
مەحمود ناجی صدیق، شێلادزێ دەستگیر کراوە لە٩/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان بەدیع حاجی، شێلادزێ دەستگیر کراوە لە ١٤/١٢/٢٠٢٠
کوڤان گارق جبرائیل، شێلادزێ دەستگیر کراوە لە ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراهیم ،شێلادزێ دەستگیر کراوە لە ٩/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد یوسف موستەفا، شێلادزێ دەستگیر کراوە لە ١٤/١٢/٢٠٢٠
س.س