پێنج کۆڵبەر بوونە قوربانی

لە سنوورە دەستکردەکانی نیوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج کۆڵبەر بوونە قوربانیی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و برینداربوون.


بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ و ئەمڕۆ بەتەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، پێنج کۆڵبەر برینداربوون.

بەپێی هەواڵەکە، دوێنێ لە سنووری نەوسوود'ی هەورامان، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی زەکەریا خەڵکی ڕوانسەر، کەیهان و سالار خەلکی جوانڕۆ، محەمەد ئەمینی خەڵکی سەروئاوا برینداربوون.

هەروەها لە سنووری بێتووشی سەربە شاری سەردەشت'ی سەربە ورمێ، ئەمڕۆ کۆڵبەرێک بەناوی مەنسوور خەڵکی گوندی باغیی سەربە سەردەشت بە سەختی برینداربووە، دواتر خەڵکی گوندەکە گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی سەردەشت.

س.ح