سێشەممە, 3 أبر 2018 – 07:56
ڕۆژنیوز – سلێمانی
مامۆستایه‌کی به‌شی مێژوو له زانکۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئۆجالانی له سه‌رکرده‌کانی دیکه جیاکردووه‌ته‌وه تێز‌و فکره‌کانیه‌تی، ده‌شڵێت: به‌هۆی گه‌وره‌یی و کاریگه‌ری ئۆجالانه‌وه‌یه که له زیندانیش‌دا گۆشه‌گیر ده‌کرێت، بۆیە پێویستە لەهەموو شوێنێک بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئەنجام بدرێت
ڕۆژی 4ی ئه‌م مانگه رۆژی له دایک بوونی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان-په‌که‌که-یه، که ته‌مه‌تنی ده‌بێته 69 ساڵ، لەبارەی کاریگەیی ئەو سەرکەردەیەوە، دکتۆر سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم، مامۆستای زانکۆ، له به‌شی مێژوو له زانکۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم، وتی: یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە ئۆجەلان لە سەرکردەکانی دیکه‌ی کورد جیا دەکاتەوە، تێڕوانین و دونیابینینی ئەوە، ئەگەریش ورد ببینەوە لە تێزەکانی عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا گرێ‌دراو نییە بە لایەنی سیاسییەوە، به‌ڵکو ڕۆچووەته ناو ئابوری، کۆمەڵایەتی، بابەتی ژن و سەربازی”.
وتیشی:”لە شۆڕشی رۆژئاوا و عەفریندا فەلسەفەی ئۆجالان بە کرداری پراکتیزە بووە، هه‌روه‌ها له باکوریش له دوای ڕاپەڕینی سەید ڕەزای دەرسیم، تا سەرهڵدانی پەکەکە، خەباتی چەکداری بەوشێوەیەمان نەبووە کە کاریگەری هەبووبێت و نەیانتوانییوە کە قورسایی لە سەر تورکیا دروستبکەن، به‌ڵام بە دروستبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌و قورسایه دروستکرا”.
له کۆتایی قسه‌کانیدا سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم وتی، که پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر کوردێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت بۆ ئازادی سه‌رکرده‌یه‌کی وەک ئۆجالان هه‌ڵوێست ده‌ربڕێت و چالاکی ئه‌نجام بدات.
س.ح