هاوڕێ و هونه‌ر
پێکەوە ژیانی نەتەوە جیاوازەکان (کورد، عەرەب و تورکمان) سیمایەکی دیاری شارۆچکەی کفری-یە، هاوڵاتیانی شارۆچكه‌کە، دەڵێن: پێكه‌وه ژیانی نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی شارۆچكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئەوەش ناشارنەوە کە دەوڵەتی توركی داگیركه‌ر هاوشێوەی ناوچەکانی دیکە هه‌وڵده‌دات، ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی كفری له‌ناو ببات.
كفری شارۆچكه‌یه‌كی دێرینی باشوری کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لە ئێستادا لە سنوریی شارۆچكەکەدا نەتەوەکانی کورد، تورکمان و عەرەب دەژین، بەڵام زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن، کفری یه‌كێكه له ناوچه كۆنه‌كانی كوردستان و عێراق، مێژووی دروستبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش زاین، ئه‌گه‌رچی له ڕووی ئیدارییه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب كردن و دابڕاندندا بەشێک لە شارۆچكه كوردنشینه‌كان له پارێزگای كه‌ركوكەوە خراونه‌ته سه‌ر پارێزگای دیاله، کفری له ئێستادا یه‌كێكه له شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان و سنوری ئیداره‌ی شارۆچكه‌كه‌ش هه‌ر یه‌كه له شاره‌دێیه‌كانی (كۆكس، سه‌رقه‌ڵا، نه‌وجول، ئاوه‌سپی) ده‌گرێته‌وه.
دەربارەی پێکەوە ژیانی نەتەوەکان چه‌تین كه‌ریم، هاوڵاتیی توركمان بۆ ڕۆژنیوز، وتی: له شاری كفری، له دایكبووم و ته‌مه‌نم ٣٥ ساڵه، تا ئێستا كه‌سێك له‌م شارۆچكه‌یه پێی نه‌وتووم، تۆ هاوڵاتییه‌كی توركمانی و بۆت نیه به ئاره‌زووی خۆت كاربكه‌یت و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ی، به‌ڵكو هه‌موومان وه‌ك برا پێكه‌وه ده‌ژین و هیچ كێشه و گرفتێكمان نیه و له خوشی و ناخوشیدا له‌گه‌ڵ یه‌كین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب.

وتیشی: كورد و توركمان ته‌نها، ناوێكه و هیچی دیکە، ئه‌گینا ئێمه هیچ كلتورێكی خۆمان له‌گه‌ڵ كورد جیاناكه‌ینه‌وه و به‌هۆی ژن خواستنه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له نێوانمان دروست بووه، به‌شێوه‌یه‌ك بیر له نه‌ته‌وه په‌رستی و جیاكاری نه‌كه‌ینه‌وه.
شه‌ماڵ خورشید، هاوڵاتییه‌كی دیکەی شارۆچکەکەیە و كورده، وتی: كفری هاوشێوه‌ی خورماتوو، كه‌ركوك و موسڵ، دانیشتوانه‌كه‌ی تێكه‌ڵن له عه‌ره‌ب، توركمان و كورد، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵك ژیاوه موسڵمانی شیعه یان سونه‌ی لێبووه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه.

وتیشی: عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ١٤ی ته‌مموزی ١٩٥٨، شۆڕشێكی هه‌ڵگیرسان، پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وكاته، له‌سه‌ر ئه‌و شۆڕشه هه‌بوو، توركیا، ئێران، سوریا و میسر، به‌شداربوون، هه‌وڵیاندا پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌و گه‌لانه‌ی ناوچه‌که تێكبده‌ن، له‌كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ویستیان كردیان به‌ڵام له‌كفری په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایەتی كورد و توركمان به‌هێز بوون، هیچ ڕووینه‌داوه له‌به‌ر توندوتوڵی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی.
باسی له‌وه‌شكرد، توركیا زور هه‌وڵیدا‌وه برایه‌یتی نێوان توركمان و كورد تێكبدات به‌ڵام بۆی نه‌كرا، توركمانه‌نه‌كان هیچ گرفتێكیان نیه و پێكه‌وه ده‌ژین وه‌ك برا.
خه‌لیل ئیسماعیل، هاوڵاتی عه‌ره‌ب، بە هەمانشێوە لەسەر پێکەوە ژیانی نەتەوە جیاوازەکان باسی لەوەکرد کە ” له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كورددا وه‌ك برا ده‌ژین و هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه ئاوارەین و له‌م شارۆچكه‌یە ده‌ژین، هاوكارییی زۆرمان ده‌كه‌ن و هیچ كێشه و گرفتێكمان بۆ دروست ناكه‌ن و ئیشوكاری خۆمان زۆر به ئاسانی ده‌كه‌ین و زۆریش ئاسوده‌ین.

وتییشی: ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی هه‌یه له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی كفری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه تێكه‌ڵاوی زۆر دروست بووه.
دانیشتوانی کفری، زیاتر لە پەنجا هەزار کەسە، لەو ڕێژەیە نزیکەی ۷۰۰ کەسیان تورکمانن و بەشێکی کەم لە دانیشتوانەکەشی عەرەب و هاوڵاتیانی ئاوارەی عەرەبن.
ک.س