لە كۆبونەوەی شاندی باڵای سەربازیی عێراق و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەدەكەدا، پەدەكە داوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر شەنگال كردووە.
دوێنێ، شاندێكی باڵای سەربازیی و ئهمنیی عێراق به سهرۆكایهتیی جهنهراڵ عهبدولئهمیر ڕهشید یارەڵا، سهرۆك ئهركانی سوپای عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.
شاندە سەربازییە باڵاكەی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆکی پەدەکە و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پەدەكەدا كۆبوویەوە، لە ڕاگەیەندراوی كۆتایی كۆبونەكەی شاندەكە و سەرۆكی هەرێمدا باس لە هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق و جموجوڵەكانی داعش كراوە.
هەرچەندە لە ڕاگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی هەردوو بارزانییەكەدا لەگەڵ شاندە سەربازییەكەی عێراقدا، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكان باس نەكراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان سەرۆكی پەدەكە و جێگرەکەی داوایان لە شاندەكە كردووە، پلانی (ڕێككەوتننامە)ی حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر شەنگال جێبەجێبكەن.
ڕێككەوتننامەی شەنگال ڕۆژی نۆی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقدا واژۆکرا، بەپێی ڕێككەوتنەكە حكومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی دەگەڕێنێتەوە شەنگال و بە هەر شێوەیەك بێت خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دووربخاتەوە.
هاتنی شاندە سەربازییە باڵاكەی عێراق لەسەر داوای پەدەكە بووە و مەبەستیانە حكومەتی عێراق هەنگاوی سەربازیی بنێت بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە، بەڵام گەلی شەنگال دژی ئەو ڕێككەوتنەن و دەیانەوێت ئەو خۆبەڕێوەبەرییەی دروستیان کردووە، وەك خۆی بمێنێتەوە.
س.س