بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکانی ئاژانسی فوراتنیوز، پەدەکە لە دەوروبەری گوندی بیریفکا لە پارێزگای دهۆک بازگەی نوێیان داناوە.
بازگەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دانراوە و ڕوون نییە کە دەمێنێتەوە یان هەمیشەییە.
هاوکات فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاماسمانی ئەو ناوچانەوەن کە لەژێر دەسەڵاتی پەدەکەدایە.
ڕاشیانگەیاندووە، بازگە بۆ چاودێرکردنی گەریلاکانە لە سنوورەکە و ئامێری تەکنیکی تێدا جێگیردەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر پەدەکە هێزێکی زۆری ڕەوانەی گوندەکانی مالک، دۆستەکا، گیسێ، مامیشمیش، گردی دینارتە، گردی مێرزەنگان، گردی ناوخۆش، گیرێ، دیفری و ئەو گوندانەی ئاشورییەکانی تێدا دەژین.
س.ح