دوابەدوای ئەوەی پەدەکە هێزی ڕەوانەی مەتینا کرد، لە ئێستادا دەستی بە ڕەوانەکردنی هێزێکی زۆر بۆ دەڤەری بەردەنازی سەر بە حاجی ئۆمەران کردووە و بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ئەو دەڤەرە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوا بەدوای ئەوەی پەدەکە هێزێکی زۆری سەربازیان لەگەڵ چەکی قورس بۆ چیای مەتینا ڕەوانە کرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆەوە دەست کراوە بە ڕەوانەی کردنی هێزی سەربازی بۆ حاجی ئۆمەران.
سەرچاوە هەرێمییەکانی لە حاجی ئۆمەران بە رۆژنیوزیان رآگەیاند کە پەدەکە هێزێکی زۆری بۆ دەڤەری بەردەناز لە حاجی ئۆمەران ڕەوانە کردووە و بەتایبەتی جوڵەی ئەو هێزانە لە شەودا زیادیان کردووە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی ڕۆژنیوز، پەدەکە هێزەکانی ڕەوانەی ئەو هەرێمانە دەکات کە گەریلای لێیە و لە هەوڵدایە ئەو هەرێمانە گەمارۆ بدات.
ڕاگەینراوە کە ئەو هێزەی ڕەوانەی حاجی ئۆمەران کراوە، هێزەکانی زێرەڤانی سەر بە پەدەکەیە.
حاجی ئۆمەران لە سەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستاندا هەڵکەوتووە و ناوچەی قەندیل و خنێرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئ.ئ