پەرتوکی یادگارییەکانی کۆماری کوردستان بڵاوکرایەوە

پەڕتوکی یاگارییەکانی کۆماری کوردستان، کە لەنووسینی کاکشار ئۆرامارە، لەشاری سلێمانی بڵاوکرایەوە، ئەم پەرتوکە چەندین زانیاری و بەڵگەنامەی گرنگی تێدایە، کە نووسەر لە شایەتحاڵەکانی سەردەمی کۆماری وەرگرتووە.


باشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەهۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی یادگارییەکانی کۆماری کوردستان ئەنجامدرا، کە چەندین نووسەر و ڕۆشنبیر و کەسایەتی شاری سلێمانی ئامادەی بوون.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، کاکشار ئۆرامار، باسی لە ناوەڕۆکی کتێبەکەی کرد و ئەو بەڵگەنامە گرنگانەی پیشانی ئامادەبواندا، کە لەسەر کۆماری کوردستان بەدەستی خستوون، هەروەها وتی: هەموو زانیارییەکانی ناو ئەم پەرتوکەم لە کەسانی شایەتحاڵی سەردەمی کۆماری کوردستان کۆکردووەتەوە، لەڕێگای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا.

هەر لە کۆڕەکەدا ستیڤ قەهر، خاوەنی ئەو چاپخانەیەی، کە پەرتوکەکەی چاپکردووە، ئاماژەی بەوەکرد، کە کاتێک ویستویانە ئەم کتێبە لە تورکیاوە بهێننە هەرێمی کوردستان، لەسەر ئەوەی ناوی کوردستانی لەسەر بووە ئاستەنگیان بۆ دروستکراوە.

سیمینارەکە بە پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان کۆتایی هاتوو، پاشان نووسەر بە واژۆی خۆیەوە پەرتووکەکەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

د.ع