ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دوای جەژن سوپرایز ڕوودەدات.
ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا نووسیویەتی:”تەوێڵە، ناوەندی بڕیاری سیاسی، گوندێكی نایاب لە جوانیدا لە باكوری خۆرهەڵاتی هەڵەبجە، برێمەر لە كتێبەكەیدا باسی كردووە كە شاهیدی چەندین دیداری لەنێوان هەردوو خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال و ژەنەراڵ سولەیمانی بووە”.
دەشڵێت: دەیان ساڵ تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی لە هەمان شوێندا جێنشینەكانیان كۆببنەوە و بڕیاری گرنگ دەدرێت، سوپرایزەكە دوای جەژنە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، مانگی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و شاندێكی ئێران لە تەوێڵە كۆبوونەتەوە، كە هاوكاتبوو لەگەڵ دانووستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

س.س