پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەکات، توركیا زیاتر لە ١٠ هەزار هێرشی كردووەتە سەر سنورەكانی عێراق، هەروەها پێویستە عێراق ڕێوشوێنی دیبلۆماسی و ئابوری بگرێتەبەر بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر توركیا و هێرشەكانی ڕابگرێت.
محەمەد شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠ هەزار هێرش و سەرپێچی لەلایەن توركیاوە لەسەر سنوورەكانی عێراق ئەنجامدراوە، پێویستە حكومەتی عێراق كارتە دبلۆماسسیەكانی دژ بەتوركیا بەكاربهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە بە توندی مامەڵە لەگەڵ توركیا بكەن بۆ ڕێگریكردن لە هێرشەكان، هەروەها پێویستە عێراق ئابووری وەك كارتی فشار لەدژی هێرشەكانی توركیا و ڕێگریكردن لێیان بەكاربهێنرێت.
ئەو پەرلەمانتارە باسیلەوەشكرد، ئەگەر عێراق كارەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا ڕابگرێت، ئەوا زیانێكی زۆری دارایی بە توركیا دەگەیەنێت.
دەوڵەتی داگیركەری تورك بەردەوامە لەهێرش و داگیركەرییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق، كە بەهۆی هێرشەكانەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
هـ.ئ