پەرلەمانتارێکی بۆکان نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد

محەمەد قەسیم عوسمانی، پەرلەمانتاری شاری بۆکان لە پەرلەمانی ئێران، وەک پشتیوانیی بۆ خۆپیشاندەران نامەی دەست لەکارێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان کردووە.


بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیعتیماد ئۆنلاین-ی ئێرانی، محەمەد قەسیم عوسمانی پەرلەمانتاری شاری بۆكان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش بە پەرلەمان كردووە و چەند پەرلەمانتارێكی تریش نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان ئاماددە كردووە، كە پێشكەشی پەرلەمانی بكەن.

جاسمی پەرلەمانتاری كرماشان، محەمەد جواد ئەبتەحی نوێنەری خومەینی شار، محەمەد جەواد فەتحی نوێنەری تاران، ئەو پەرلەمانتارانەن، کە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان ئاماددەکردووە تا پێشکەشی پەرلەمانی بکەن.

دەستلەکارکێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانە وەک ناڕەزایەتییەکە لەبەرامبەر گرانکردنی نرخی بەنزین لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە و نیشاندانی پشتیوانیی بۆ خۆپیشاندەرانە.

 

ش.ف