یەكشەممە, 24 يون 2018 – 15:33 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی بانگهێشتنامەیەک، کە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان کردووە، ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی ئاسایی خولی بەهارەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
لە بانگهێشتنامەکەدا هاتووە:”به‌پێی حوكمی بڕگه (2) له ماده‌ی (17) و بڕگه (1) له ماده‌ی (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاردرا به دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق”.
هەر لە بانگهێشتنامەکەدا، سەرۆکایەتیی پەرلەمان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات، کە له كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشەممە ڕێکكه‌وتی 2018/6/26 ئامادەبن لە هۆڵی کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەرێم لە بانگهێشتنامەکەدا، کارنامەی دانیشتنەکەی ڕانەگەیاندووە.
لە ڕۆژی ٧ی ئایاری ئەمساڵەوە تا ئێستا، په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە، ئەوەش لەکاتێدایە چەند جارێک پەرلەمانتاران لەسەر داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستان، داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانیان کرد، بەڵام داواکارییەکانیان پەسەند نەکرا.
ب.ل