پەرلەمان داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان دەکات

لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم داوای ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دەكات و پێیوایە ئەم دۆخە لێکتێگەیشتنەکان نێوان هەولێر و بەغدا هەڵدەوەشێنێتەوە.


ئەمڕۆ  لە بینای پەرلەمانی هەرَێمی كوردستان، لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی لیژنەکەی لەسەر ڕووداوەكانی دوێنێی گوندی پەلكانەی سنووری کەرکوک خستەڕوو.

جوان یونس، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو دۆخێكی بە زۆر سەپێندراو لە ناوچە كوردستانییەكان سەپێندرا، بەتایبەتی لە پارێزگای كەركوك خەلكی كورد ڕووبەڕووی مامەڵەی نا دەستووریی دەبنەوە، كە ڕەفتاری ڕژێمی بەعس و حكومەتەكەی دەخەنە بیرمان".

جوان یونس، وتیشی : لیژنەكەمان پێیوایە ئەو دۆخە لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەكانی لێكگێتەیشتن هەڵدەوەشێنێتەوە، بۆیە داوا دەكەین دۆخی ناوچە كوردستانییەكان ئاسایی بكرێتەوە.

جوان یونس، باسی لە ڕووداوەکەی دوێنێ کرد و وتی:" نوێتریین رەفتاری ئەو هێزانە بەرامبەر خەڵكی پەلكانەیە، كە هێزێكی زۆر و کەسانێکی عەرەب هێرشیان كردووەتە سەر كوردانی ئەو گوندانە و بە هەموو شێوەیەك ئازایان داون".

ش.ف