KURDÎ
العربية
ئەرشیف
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 15, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

پەرلەمان کۆدەبێتەوە و قسە لەسەر داگیرکاریی دەکات

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
23/07/2020 - 5:51:24 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
rojnews

rojnews

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژی یەکشەممە، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە، قسە لەسەر هێرشی چەتەکانی داعش لەناوچە کێشە لەسەرەکانی باشوری کوردستان و پرسی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر دەکات.

ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوویەوە و دواتر بەناوی هێمن هەورامییەوە بانگهێشتنامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کرد بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە.

بەپێی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان قسە لەسەر ئەم پرسانە دەکات.

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەو پێشنیازە یاسایانەی خوارەوە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٠ و حوكمی ماددەكانی (٧٩، ٨٠)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (٨٣)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
١- پرۆژە یاسای (لە ئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان).
٢- پێشنیازی یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عیراق).
٣ – پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی لەهەرێمی كوردستان-عیراق).

دووەم: دەنگدان لەسەر داواكاریی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سۆران عمر سعید) لەئەندامیەتیی پەرلەمان بەپێی حوكمی خاڵی ( ١، ٢) لەبرگەی دووەمی ماددەی (٢٥) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سەبارەت بەم بابەتانەی خوارەوە:
١ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی (كاروباری پێشمەرگەو ناوچە كورستانییەكانی دەرەوەی هەرێم) سەبارەت بەدۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەكه، بەئا‌مادەبوونی بەرێز (وەزیری ناوخۆ)و (وەزیری كاروباری پێشمەرگە)و (وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا)و دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق.
٢ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان)و (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی) سەبارەت بەدۆخی ناوچە سنوورییەكان.
٣ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لێژنەی تەندروستی سەبارەت بەپەتای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، بەئامادەبوونی (وەزیری ناوخۆ)و (وەزیری تەندروستی) لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق.

چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی ماددەكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

پێنجەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری سەبارەت بە (دۆخی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان) بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری دارایی و ئابووری وەزیری پلاندان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لەنێوان هەرێم و بەغداو سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق.

واتا بەپێی ئەو بەرنامەی کارەبێت، ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە، قسە لەسەر ئەو ڕاپۆرتە دەکات، کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر پرسی بۆردوومان و داگیرکارییەکانی تورکیا لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەیان کردبوو.
د.ع

دواتر

سەرۆك كۆماری عێراق و باڵیۆزی میسر کۆبوونەوە

پێشتر

هەپەگە: ٧ سەرباز سزا دران

بابەتی پەیوەندیدار

لە ڕانیە سیمینارێک لە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و داگیرکردنی عەفرین بەڕێوەچوو

لە ڕانیە سیمینارێک لە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و داگیرکردنی عەفرین بەڕێوەچوو

15 كانونی دووه‌م 2021
گردبوونەوەی ژنانی چالاکوانی سیاسیی ڕۆژهەڵات

ژنانی ڕۆژهەڵات لە دژی ڕەشبگیریی و هێرشی سەر ژنان هاتنە دەنگ

15 كانونی دووه‌م 2021

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێک گیانی لەدەست دا

لە شەنگال یادی شەهیدانی یەبەشە بەرز ڕاگیرا

دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی دانیشتووانی گوندەکان ڕێگایەکی سەرەکییان داخست

وردەکاری هێرشەکەی سەر چێشتخانەکەی هەولێر

پێشتر
rojnews

هەپەگە: ٧ سەرباز سزا دران

زۆرترین خوێندراو

مەتین ئادوگیت

مردنی گوماناوی مەتین لە ئاسایشی هەولێر و چەند پرسیارێک!

15 كانونی دووه‌م 2021

پەنابەرێکی باکوری کوردستان بە ناوی مەتین ئادوگیت کە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە هەولێر دەستگیر و بێ سەروشوێن کرابوو، لەلایەن...

شوێنی ڕووداوەکە

وردەکاری هێرشەکەی سەر چێشتخانەکەی هەولێر

15 كانونی دووه‌م 2021

بەهۆی تەقەكردن لە چێشتخانەیەك دوو كەس برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش بەر چێشتخانەكە كەوتووە و تاكو ئێستاش كەس دەستگیر نەكراوە....

شەهید دەستینا

دەستینا، ئەو ژنەی لە باشوورەوە بووە سیمبۆلێکی بەرخۆدانی کۆبانێ

13 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن لە بناری قەندیل لە دایک دەبێت، ئەم منداڵ بووە دایکی کۆچی دوایی کردووە، هەر لەو بنارەشەوە...

بنیامین ناتەنیاهۆ لەگەڵ كۆمەڵێك سەربازی وڵاتەكەی

ئیسرائیل بژاردەی سەربازیی لە دژی ئێران بە پەسەند دەزانێت

14 كانونی دووه‌م 2021

ئیسرائیل، بەكارهێنانی بژاردەی سەربازیی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی لەگەڵ ئێران، دەخاتەوە بەر باس. لەگەڵ بەردەوامیی ململانێكانی ئێران لەگەڵ ئەمریكا ‌و هاوپەیمانەكانی...

سییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان

سییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان

15 كانونی دووه‌م 2021

دارستانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەک سییەکانی مرۆڤ هەمووکات هەوای پاک بۆ ژینگە دابیندەکەن، لە هەشت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک...

ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی بزووتنەوەكە دەكەن

ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی بزووتنەوەكە دەكەن

14 كانونی دووه‌م 2021

ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ خۆیان وه‌ك ناڕازییه‌كانی بزووتنەو‌ه‌كه‌ ناساند، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان دەكەن. ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke