KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, شوبات 1, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

پەروین بوڵدان: کەس حەددی نییە داواکاریمان بۆ دیداری بەڕێز ئۆجالان پشتگوێ بخات

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
30/11/2022 - 7:38:07 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
پەروین بوڵدان: کەس حەددی نییە داواکاریمان بۆ دیداری بەڕێز ئۆجالان پشتگوێ بخات
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، تائێستا داواکارییمان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە وەزارەتی دادی تورکیایە و وەڵامنەدراوە، هۆشداریشیدا کە “کەس حەددی نییە داواکاریمان بۆ دیداری بەڕێز ئۆجالان پشتگوێ بخات”. داواشی لە سی پی تی کرد، بەزووترین کات زانیارییەکانی بەردەستی لەبارەی دۆخی ڕێبەر ئۆجالانەوە بڵاوبکاتەوە.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەیەدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند:”چەند هەفتەیەک پێش ئێستا لە تەقسیم هێرشێکی بۆمبرێژکراو لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدرابوو، هێشتا پرسیار دەربارەی ئەو تەقینەوەیە هەیە، تەقینەوەیەک چەند لایەنی هەیە، کە یەک ناگرنەوە و ڕووبەڕووی دەسەڵاتێکین، کە دوای سەرکەوتن کەوتووە”.

لەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیشەوە، بوڵدان وتی:”پێویستە هەموو وڵات شاهیدی بۆ ئەو گۆشەگیرییە نایاسایی و نادادپەروەرانە بدات، کە بەرامبەر بە بەڕێز ئۆجالان هەیە، ئێمە لە هەموو شوێنێک و هەمیشە دەڵێین، لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ەوە هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم گۆشەگیرییە ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە و گوێ لە بانگەوازەکان ناگرن”.

دوێنێ نووسینگەی یاسایی سەدە کە پێکهاتوون لە پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕێبەر ئۆجالان ئامادەنەبووە دیدار لەگەڵ ئەو شاندەی کۆمیتەی ڕێگرییکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) ئەنجامبدات، کە دوایین جار سەردانی ئیمرالییان کردبوو.

پەروین بوڵدان ڕایگەیاند:”ئەم زانیارییە بۆ هەموومان بووە هۆی ترس و نیگەرانییەکی گەورە، پێویستە بەزووترین کات هۆکاری ئەم دۆخە ئاشکرا بکرێت، دەبێت بەرپرسان دەستبەجێ سەبارەت بەم بابەتە ڕوونکردنەوە بدەن، ڕووی دەممان لە وەزارەتی داد و دەوڵەتە، وەک هاوسەرۆکان ماوەیەک پێش ئێستا داواکاریمان بۆ سەردانکردنی ئێمراڵی پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد، ئەو داواکارییەی ئێمە هێشتا لەسەر مێزە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی، یان نەرێنییان پێ نەداوینەتەوە، ئەوە ناهەقییە و هیچ کەسیش حەددی ئەوەی نییە بە خەمساردی و بێباکیی لەو بابەتە بڕوانێت”.

هاوسەرۆکی هەپەدە جەختیشیکردەوە، کە “دەبێت سی پی تی دەستبەجێ زانیارییە بەردەستەکانی بۆ ڕایگشتی بڵاوبکاتەوە و نەبێتە هاوبەشی ئەو سزا و پێشێلکارییە نایاساییانەی دەسەڵات، من لێرە بانگەوازم بۆ سی پی تی ئەوەیە، ئێمە وەک هەدەپە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی ئەم بابەتە ڕوون دەبێتەوە و داواکاریی پارێزەران بۆ سەردانی ئیمراڵی قبوڵ دەکرێت”.

ب.ل

دواتر

لە پانێڵێکدا کێشە خێزانییەکان و هۆکارەکانی زیادبوونی تووندوتیژیی تاوتوێکرا

پێشتر

داعش کوژرانی خەلیفەکەی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتووچۆ هاتە دەنگ

هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر، لە سنوری سلێمانی قەدەغە کرا

31 كانونی دووه‌م 2023
نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق بە گوێرەی سایتەیشن بڵاوکرایەوە

نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق بە گوێرەی سایتەیشن بڵاوکرایەوە

31 كانونی دووه‌م 2023

كەسوكاری شەهیدانی كیمیاباران هەشت ساڵە چاوەڕێن پەرلەمان یاسایەكیان بۆ پەسەند بكات

هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغەكراو بەردەوامە

هەرێم بەرهەمی ماسی هەناردەی ناوچەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو دەکات

بەسێ هۆزات: بەفەرمی ناسینی جینۆسایدی ئێزدییەکان گرنگە، لەوە گرنگتر دانپێدانانە بە خۆبەڕێوەبەری شنگال

پێشتر
ئەو خانووەی مانگی شوباتی ئەمساڵ ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی، خەلیفەی دووەمی داعشی تێدا کوژرا لە سووریا.

داعش کوژرانی خەلیفەکەی ڕاگەیاند

زۆرترین خوێندراو

ڕێبەر ئۆجالان: ڕۆژئاوا نوسەری سیناریۆی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و تورکیا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی پێدرا

ڕێبەر ئۆجالان: ڕۆژئاوا نوسەری سیناریۆی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و تورکیا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی پێدرا

31 كانونی دووه‌م 2023

ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ پارێزەرانی، باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە دژی كردووە...

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

31 كانونی دووه‌م 2023

لە چارەکی كۆتایی سەدەی ڕابردوودا كە كورد تەنها بڕوای بە خەباتی چەكداری هەبووە، ئەو زیاتر لەوە بڕوای بە خەباتی فكری...

شەهید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان

شەهید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان

27 شوبات 2020

"شۆڕشەكەمان بریتیی نییە لە بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی تەسكی گەلی كورد، بەڵكو شۆڕشی دیموكراتی گەلانی عێراقە"، ئەمە وتەیەکی شەهید ئارامە دەربارەی ئەو...

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتووچۆ هاتە دەنگ

هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر، لە سنوری سلێمانی قەدەغە کرا

31 كانونی دووه‌م 2023

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا سەرجەم دامەزراوەکانی سنوری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕێنەدەن...

پەیامە مێژوویەکەی شەهید ڤیان جاف بۆ ژنانی ستەمدیدەی کورد

پەیامە مێژوویەکەی شەهید ڤیان جاف بۆ ژنانی ستەمدیدەی کورد

31 كانونی دووه‌م 2023

بەنزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڤیان جاف، لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی نیشتمان یادی دەکرێتەوە، کە ١٧ ساڵ بەر لە ئێستا...

ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا كۆبووەوە

ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا كۆبووەوە

31 كانونی دووه‌م 2023

ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی ‌و وه‌زیری ناوخۆی توركیا زیاتر له‌كاتژمێرێك پێكه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ و بەپێی ڕاگەیەندراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە دۆسیەی كوژرانی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke