کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە پەیامێکی بۆ یادی ٣٨ ساڵەی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکە بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ بەرخۆدانی سەربەخۆیی و ئازادیی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەردەوامە، دەشڵێت: ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکین لە ئازادیی.
ئەمڕۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە پەیامێکی بەبۆنەی ٣٨مین ساڵیادی ١٥ی ئاب، دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ئێمەی گەلی کورد ٣٨ ساڵە تێکۆشانێکی زۆر گەورە و واتاداری مێژوویی بەڕێوەدەبەین، ٣٨ ساڵە بەرخۆدانی سەربەخۆیی و ئازادی کە بە چالاکی دهێ و شەمزینان دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، لە هەموو کوردستان بە چالاکی هێزەکانی گەریلا لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە، کە گورزی کوشندە لە دوژمنی فاشیست دەدات.
هەروەها هاتووە: جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵان، هێزەکانی گەریلای قارەمان، تەڤگەری ژن و گەنجان، گەلی وڵاتپارێز و دۆستە شۆڕشگێر و دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتی هەڤاڵ عەگید-دا کە فەرماندەی نەمری هەنگاوەکەیە، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە، بە ڕێزێکی بێپایانەوە، یادی شەهیدەکانی ١٥ی تەباخمان دەکەینەوە، کە بە سەیفەدین زوگورلو و مستەفا یوندەم دەستیپێکرد و تاوەکو هاوڕێکانمان ئاتاکان ماهیر، زەکی شەنگالی و عەگید گارزان درێژ دەبێتەوە.
پەکەکە ڕایدەگەیەنێت: هەنگاوی شۆڕشگێریی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤، بەرخۆدانی گەورەیی زیندانی ١٩٨٢ هێنایە شاخەکان و نێو گەریلا و گەیشتە دەستی هەموو کوردێک لە چوار پارچەی کوردستان، وەک گوللـەیەک بەرەو ڕووی تاریکی ١٢ی ئەیلول تەقێنرا، کاریگەری لەسەر چوار پارچەی کوردستان کرد، وەک چرایەک لە بەرامبەر تاریکی، هەموو کوردستان و جیهانی ڕووناک کردەوە، بەو گورزەی کە لە تێگەیشتن و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەر درا، بووەی هیوایەک بۆ گەل و مرۆڤایەتیی، هەموو جۆرە کۆیلایەتیی، ڕادەستبوون، خزمەتی دوژمن و خیانەتێکی تێکشکاند، هزری سەربەخۆیی و ژیانی ئازادی خولقاند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ١٥ی ئاب بزووتنەوەیەکی ڕۆشنگەریی بۆ کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکرد و دەڵێت: جگە لەوەش هەموو مێژوو و جیهانی ڕۆشنبیر کرد، شۆڕش وەک بەرهەمێکی ڕێبەر ئاپۆ، چەمک و شێوازێکی ژیانی نوێی پەرەپێدا و جارێکی دیکە مرۆڤایەتی و ڕاستییەکانی بەیەکەوە بەستەوە، لەسەر ئەم بنەمایە واقیعێکی سەرکردایەتیی بۆ مرۆڤایەتیی دامەزراند، بە پارادایمی دیموکراسیی و ئیکۆلۆژیی و ئازادیی ژن، بە پرۆژەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراسیی، کە پشت بە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراسیی دەبەستێت، چارەسەرێکی دیموکراسی بۆ هەموو ئەو کێشانە دروست کرد، کە سیستەمی حکومەت و دەوڵەت هێنایە ئاراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە بەردەوامیی هەنگاوی ١٥ی ئاب دەکات و دەڵێت: لە ٣٩یەمین ساڵیادی ئەو هەنگاوە گەورەدا، بەرخۆدان لە شاخ و دەشت و شارەکان و لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە و لە هەموو بوارێکدا و لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەردەوامە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین و لە باکوور و باشوور، لە شارە گەورەکانی تورکیا، قارەمانانە شەڕ دەکەن، واتادارترین داستانی بەرخۆدان لە مێژوودا دەنووسنەوە، ئێمە لە ١٥ی ئابدا ڕایدەگەیەنین کە لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئازادیی نزیکین، لهسهر ئهم بنهمایه، جارێکی تر سڵاو له بهرخودانی گهریلا قارهمانهکانی زاپ و ئاڤاشین و مهتینا له ههموو ڕوویەکەوە دهکهین، لە دڵەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی مێژووییان دەکەین.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کاتێک دەچینە ناو ٣٩هەمین ساڵی پێشکەوتن و سەرکەوتنەوە، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئێمە وەک بزووتنەوە و گەلێک جگە لە خەبات و سەرکەوتن لەسەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە. بە سەرکردایەتیی حیزب و گەریلا، هەروەها بزووتنەوەکانی ژنان و لاوان، وەک هەموو خەڵک و دۆستەکانمان، ئەمە بە قووڵی دەزانین و هەنگاومان بەرەو کاتی ئازادی و خەباتی ٥٠ ساڵەمان لەسەر هێڵی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بەردەوامی پێدەدەین. ٣٩هەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ زیاتر لە جاران ساڵێکی پڕ خەبات و سەرکەوتن دەبێت.
ب.ل