پەکەکە لەیادی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریدا دەڵێت ئەوەی تێکشکا تورکیا بوو

پارتی کرێکارانی کوردستان، لەڕاگەیەندراوێکدا کە بەبۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی خۆی بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت: ئەوەی بەردەوام تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەش کە سەرکەوت گەلی ئێمەبوو، دەشڵێت: بەرخۆدانی ١٥ تەباخ، جەژنی ژیانەوە و جەژنی گەریلا یە.


پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، لە ڕۆژی ١٥-٨-١٩٨٤ دەستی بە خەباتی چەکداریی کرد، بەبۆنەی ٣٥ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەو خەباتەدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکە

 

٣٥ ساڵ بەرخۆدان لەسەر هێڵی قارەمانیی فیداییانە

" ئێمە لە ٣٥هەمین ساڵڕۆژی هەڵمەتی گەریلایی شۆڕشگێڕیی ١٥ تەباخی ١٩٨٤، کە بۆ کورد وەکو ژیانەوەیە و دەست بە ٣٦هەمین ساڵی ئازادیی کورد دەکەین، شەڕی گەریلا بۆ ئازادیی کوردستان لە سەر هێڵی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بە فەرماندەیی هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و بە چالاکی لە دهێ و شەمزینان دەستیپێکرد و ٣٥ ساڵە بەبێ پسانەوە بەردەوامە، بەرخۆدانی مێژوویی ٣٥ ساڵ لە سەر هێڵی قارەمانیی فیداییانەدا بەڕێوە برا، هەبوونی کوردی ئازادی مسۆگەر کرد، گەلی کورد بوو بە ئەندامێکی بنەماڵەی مرۆڤایەتیی ئازاد و بوو بە سەرچاوەی جۆش و مۆڕاڵ و ورە.

لە سەر ئەو بنەمایە بەرخۆدانی ١٥ تەباخ، جەژنی ژیانەوە و جەژنی گەریلا بە جۆشی ژیانی ئازاد لە ڕێبەر ئاپۆ و لە هەموو هاوڕێیان، هێزی گەریلا، تەڤگەری ژنان و گەنجانمان، هەموو گەلەکەمان و هێزی شۆڕشگێڕ -  دیموکراتیک پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتیی فەرماندەی هەڵمەتی شۆڕشگێری مێژوویی هاوڕێ عەگید، یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی بە ڕیز و خۆشەویستییەوە بەرز ڕادەگرین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکانیان سەر بخەین و خاوەنداری لە یادیان بکەین، لە ٣٦ هەمین ساڵی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا بانگ لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە دەڵێن "دیموکراتم" لە دژی سیاسەت و عەقڵیەتی فاشیست - چەوسێنەر و قڕکەری دوژمنی گەلی کورد ڕاوەستن و بۆ هەموو ئەو کەسانە، کە بۆ ئازادیی و دیموکراسی تێدەکۆشن هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ئێمە دەزانین هەڵمەتی مێژوویی ئازادیی ١٥ی تەباخ بە هەڵمەتی نەورۆزی ١٩٧٣ ڕێبەر ئاپۆ، بە هەڵمەتی بە حزبی وون لە ٢٧ تشرینیی دووەمی ١٩٧٨ / ٦ی سەرماوەز و بە بەرخۆدانی مەزنی زیندان لە ساڵی ١٩٨٢، کە سەرکەوتنێکی ئایدئۆلۆژیکە لە بەرامبەر ڕژێمی فاشیست - لەشکریی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ / ١٢ی خەرمانان بەدەستهێنا، ئەوانە بە تێپەڕاندنی ئاستەنگی مەزن و بە هیزی گەلی کورد پێکهاتووە، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەم هەڵمەتە مێژووییە وتی، هەڵمەتی بڕیارداری و پێداگریی، باوەڕی و ئیرادەیە بۆ ئازادیی، ڕایگەیاند، بەم هەڵمەتە بڕیاری بەرخۆدان بۆ ئازادیی، کە لەسەر بنەمای بەرخۆدانی مێژوویی زیندان وەرگیرا و گواسترایەوە بۆ چیاکان و بە گەریلایەتی گەیشتە لوتکە و گواسترایەوە بۆ پراکتیک و کردەی سەرکەوتن.

ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادیی بوو، ئێمە بە باشی دەزانین بەرخۆدانی ئازادیی ٣٥ ساڵە لە سەر بنەمای هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ تەباخ بەدیهاتووە، بە قارەمانێتیی مەزنەوە، بە بەها و ئازاری قورسەوە و بە پارتی پێشەنگ و فیدایی، گەریلا و گەل بەڕێوە برا، لە ماوەی ٣٥ ساڵ دا هەموو ساتێکی خۆی بۆ تێکۆشانی بێ پسانەوە تەرخانکرد، نزیکەی ٥٠ هەزار شەهید و چەندین هێندە زیاتر برینداری بەخشیوە، هەر وەها سەدان هەزار کەسی لێ زیندانی کرا، لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی هێزی فاشیست و قڕ کەری دەوڵەتی تورکیا گوندەکان سووتێنران، شەقام و کۆڵانەکان وێران کران و شارەکان چۆڵکران و دڕندانەترین ئەشکەنجەیان ئەنجامدا، بەڵام زوڵم و ئەشکەنجە گەلی کوردی نەترساند و لە تێکۆشان پاشگەزنەبوویەوە، بە پێچەوانەوە ئەوە تێگەیشتنی ئازادیی گەلی مەزنتر کرد، باوەڕی بە تێکۆشانی بەهێزتر کرد، ئیرادەی زۆرتر نوێکردەوە، ڕێخستنی گەلی مەزنتر کرد و لە سەر ئەم بنەمایە ئەوەی، کە هەموو کاتێک تێکشکاوە دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بەهێزتر بوو گەلی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادی بوون.

د.ع