پەکەکە پەیامێکی گرنگ بۆ چالاکوانان دەنێرێت

پەکەکە، ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوی بەرخۆدانی "گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم لەناو دەبەین و کوردستان ئازاد دەکەین" لە جیهان بڵاو بووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ، ئەو بەرخۆدانە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێکدەشکێنێت، داواش دەکات، بە شێوازی ڕێکخستنیی نەک شێوازی تاکەکەسیی، گورز لە فاشیزم بدرێت.


کۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، لەسەر دۆخی دوایی هەنگاوی بەرخۆدانی "گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم لەناو دەبەین و کوردستان ئازاد دەکەین" راگەیەندراوێکی بلاو کردەوە.

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: مرۆڤایەتی بینی کە نەورۆزی ئەمساڵ لە بەشکۆترین نەورۆزەکانی مێژووە، گەلی کورد و گەلان و بندەست گۆڕەپانەکان پڕ کردەوە، ڕاستی یەکێتی، بەرخۆدان و سەرکەوتنی نەورۆز کە جەژنێکی ئازادییە لە هەنگاوی بەرخۆدانی "گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم لەناو دەبەین و کوردستان ئازاد دەکەین"، بەرچاوە، ئەو بەرخۆدانە لەدژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی گەیشتووەتە ئاستێک کە ملیۆنان کەس داوای ئازادیی ڕێبەر عەبدۆڵا ئۆجالان دەکەن، نەورۆزی ٢٠١٩ لەدژی فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە، بووبە نەورۆزی بەرخۆدانی ڕاستەقینە، سڵاو لە ژن و گەنج و هەموو کەسێک دەکەین کە  لەسەر ئەو بنەمایە نەورۆزیان پیرۆز کرد، هیوادارین کە نەورۆزی ساڵی داهاتوو ڕێگا لەبەر سەرکەوتنێکی گەورەتر بکاتەوە.

"لە هەفتەی قارەمانی-دا، قارەمانی نوێ لە مێژوومان زیاد دەبن"

هەروەها، هاتووە: لە هەفتەی قارەمانیی نەتەوەییدا کە لە نەورۆز دەستپێدەکات، کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان سەرلەنوێ واتەی پێدا و تا ٢٨ی ئازار ڕۆژی قارەمانی نەتەوەیی کە فارماندە مەعسوم کۆرکماز خۆلقاندی، بەردەوام دەکات، ئەو هەنگاوەی بەرخۆدان کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن و ناسر یاگز، لە زیندانەکان و چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێت، لەسەر بنەمای چالاکیی جەماوەری لە جیهان بڵاو بووەتەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش لە باکور لەدژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و لە ڕۆژئاوا لەدژی چەتەکانی داعش، داستانێکی قارەمانانە دەنووسنەوە.

"پیرۆزبایی لە قەسەدە دەکەین کە ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی خولقاند"

پەکەکە، دەشڵێت: گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا بەتایبەت گەلی عەرەب یەکیان گرت و لە ئەنجامی بەرخۆدانێکی قارەمانانەی چوار ساڵە، لەدژی چەتەکانی داعش سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە، مرۆڤایەتییان لە تاریکی داعش ڕزگار کرد، بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە پیرۆزبایی لە فەرماندە و شەڕڤانانی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەو کەسانەی لەدژی داعش شەڕیان کرد دەکەین و هیوادارین کە شەڕیان لەدژی چەتەکانی فاشیزم بەردەوام بێت، شەهیدان بەبیر دێنینەوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و سڵاو لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین.

"خاوەنداریی بەهێز لە شاکار و بەچەت بکەن"

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:"هەنگاوی بەرخۆدان کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن بە چالاکی مانگرتن لەخواردن دەستیپێکرد و لە هەموو شوێنێکی جیهان بڵاو بووەتەوە، شەهیدی دەستپێکی خۆی دا، زولکوف گەزەن، ئوگور شاکار و ئایتەن بەچەت شەهید بوون، بە ڕێزدارییەکی گەورە بەبیریان دێنینەوە، بەڵێن دەدەین کە ئامانجەکەیان دەگەیەنینە سەرکەوتن، بانگ لە گەلەکەمان و هێزە شۆڕشگیر و دیموکراتەکان دەکەین کە خاوەنداریی لەو شەهیدانە بکەن".

"پێویستە بە شێوازی ڕێکخستنیی نەک شێوازی تاکەکەسی، گورز لە فاشیزم بدرێت"

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکە-دا هاتووە:"ئەو هەنگاوەی بەرخۆدان گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ و لە چوارباڵەوە فاشیزمی گەمارۆ داوە و لەناوی دەبات، لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازار ئەوە زیاتر دەردەکەوێت، ئەو بەرخۆدانە کە زیاتر لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی، سیستمی فاشیزم لەناو دەبات، بەرخۆدانی قارەمانیی، سەرکەوتن، ئازادیی و کەرامەتی نەتەوایەتی بوو کە لەسەر هێڵی مەزڵوم، کەمال، خەیری، سارا و زیلانەکان مسۆگەر بوو، بۆیە پێویستە هێڵی ئەو چالاکییەڕاست دەرکی پێبکرێت و بە شێوازیڕێکخستنی نەک شێوازی تاکەکەسی، گورز لە فاشیزم بدرێت، هەندێک چالاکی تاکەکەسین پێویستە دووبارە نەبنەوە، چالاکییەکەی زولکوف، شاکار و بەچەت بەو شێوازە بوون، باوەڕمان وایە هاوڕێیانی زیندان بەو شتە دەزانن و لەسەر ئەو ڕێبازەن، چالاکییەکان پێویستە بە شێوازی ڕێکخستنکراو ئەنجام بردێت بۆ ئەوەی گورز لە دووژمن بدرێت و فاشیزم لەناو ببرێت، پێویستە ئەمە بە بنەما بگیرێت".

"بێگومان تۆڵەی هاوڕێ باران دەکرێتەوە"

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"بە دڵێکی سووتاو، ئاگادار بووین کە هاوڕێی و دۆستی زۆر هێژامان، هاوکارمان لە ناوەندی هەبەدەهە و ملیتانی مەلەکەپە، باران سەرحەد، ٢٣ی ئازار لە ڕۆژئاوا و لە هێرشێکی چەتەکان شەهید بووە، سەرەتا ئەو شۆڕشگێڕە گەورەیە بە ڕێز و سۆزداری بەبیر دێنینەوە و هاوخەمی خۆمان بۆ کادیر و دۆستانی بەڕێوبەری مەلەکەپە دەردەبڕین، بێگومان تۆڵەی هاوڕی باران دەکرێتەوە، بانگ لە کرێکاران، ڕەنجدەران، ژن و پیاوانی تورکیا دەکەین کە خاوەنداری لە یادی هاوڕێ باران بکەن و بەشداری تێکۆشانی شۆڕشگیڕیی یەکبوون ببن، بە بەرخۆدانی یەکگرتوویی گەلان، کۆتایی بە گۆشەگیریی دەهێنرێت، فاشیزم لەناودەچێت، کوردستان ئازاد و تورکیا دیموکراتیک دەبێت".

ش.ف