پەیامنێرێکی ڕوناهی تیڤی برینداربوو

بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە، لە گوندی ئوم کەهف سەربە تل تەمر، پەیامنێرێکی ڕوناهی تیڤی برینداربوو.


کەمێک پێش ئێستا لە گوندی ئوم کەهف سەربە تل تەمر دلیار جزیری پەیامنێری ڕوناهی تیڤی بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە برینداربوو گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

دوای پشکنین، پزیشکی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، کە دۆخی باشە و لە ئێستادا چارەسەریی بۆ دەکرێت.

س.ح