ئەمڕۆ شەش ساڵ تێپەڕبوو بەسەر ئازادکردنی شاری کۆبانێ-ی ڕۆژئاوای کوردستان لە دەستی چەتەکانی داعش، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش بەبۆنەی ئەو ساڵیادەوە پەیامیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا بەگرنگییەوە باس لە یەکڕیزیی کورد دەکەن
هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەنەکە و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ-وە پەیامیان بڵاوکردووەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی: داستانى ئازادكردنى كۆبانێ له ته‌واوى گه‌لى كوردستان پیرۆز دەکەم
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیوویەتی: يادى داستانى ئازادكردنى كۆبانێ له ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئازاديخوازانى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م.
بارزانی ئەوەشی نووسیوە: له‌م ياده‌دا سه‌رمان له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شه‌هيدان داده‌نوێنين، به ڕێز و وه‌فادارييه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه، سوپاسى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌كه‌ين كه له شه‌ڕى دژى تيرۆردا هاوكارمان بوون.
لاهور شێخ جەنگی: پێكه‌وه بۆ جیهانمان سه‌لماند كه ده‌توانین شكست به تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین
هاوکات لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بەمبۆنەیەوە نووسیویەتی: له ساڵیادی ڕزگاركردنی كۆبانێ، ستایشی قاره‌مانی و ئازایه‌تی و به‌رخۆدانی كورد ده‌كه‌م كه به هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌و شاره ڕزگار كرا.
هاوسەرۆکی یەنەکە ئەوەشی وتووە: پێكه‌وه بۆ جیهانمان سه‌لماند كه ده‌توانین شكست به تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین و به‌رده‌وامیش بین له جه‌نگی دژ به تیرۆر و كۆتاییهێنان به پیلانگێڕیی و داگیركارییه‌كانی داعش.
مەسرور بارزانی: کۆبانێ بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین
هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش، بەڵکو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش.
ئەوەشی نووسیوە: ئەمەش بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین.