دووشەممە, 27 أبر 2020 – 17:50 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا، ژوری پارێزەرانی سەدە، ڕایانگەیاند، کە هەریەک لە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و عومەر هایری و هامیلی یڵدرم و وەیس ئاکتاش، ئەمڕۆ لەڕێگای تەلەفونەوە قسەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان کردووە.
دوایین جار کە پارێزەران توانیبوویان سەردانی ئیمراڵی بکەن و دیدار لەگەڵ ئۆجالاندا ئەنجام بدەن، ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩ بوو، لەدوای بەروارەوە لایەنی پەیوەندیداری دەوڵەتی تورک وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە.
هەروەها دواین جار ڕۆژی ٣-٣-٢٠٢٠ محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لەدوای ئاگرکەوتنەوە لە دورگەی ئیمرالی و فشارێکی زۆری گەلی کورد توانی سەردانی ئیمرالی بکات، لەوبەروارە بەدواوە هەموو داواکارییەکانی دیدار لەلایەن دادگای بۆرسەوە ڕەتکراوەتەوە.
د.ع