پەیەدە: بڕیارەکەی ئەمریکا کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات

پەیەدە بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی دانانى خەڵات بۆ ئاشکراکردنى شوێنى پێشەنگانى پەکەکە بە ناڕاست دەزانێت و دەڵێت، کە ئەو بڕیارە کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوڕاست ئاڵۆزتر دەکات، داوا ئەمریکا دەکەن لەبرى ئەوە فشار بخاتە سەر ئەنقەرە بۆ ئەوەی پێواژۆی ئاشتی کارا بکاتەوە.


شەوی ٦ی تشرینی دووەم، ئەمریکا بڕیاری دا بە پێدانی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار بە هەر کەسێک، کە شوێنی سێ سەرکردەی پەکەکە (جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کالکان)ی بۆ ئاشکرا بکات، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەو چوارچێوەیەشدا پارتى یەکێتى دیموکراتى- پەیەدە، ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لە کاتێکدا پێویستی بە چارەسەری دۆزی گەلی کورد هەیە و وەک کلیلی ئاسایش و ئارامی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبینرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیارێکی لەسەر سێ پێشەنگی پەکەکە دەرکرد، ئاشکرایە بنەمای ژیانی هاوبەش، برایەتی گەلان و یەکێتی چارەنووس لە ئەنجامی سیستەمی تۆتالیتەر، کە شێوازی چەوساندن لە دژی گەلان پەیڕەو دەکات، ڕوبەڕووی لە ناوچوون بووە، لە لایەکی دیکشەوە هەڵسوکەوتی ئەو سیستەمە لە گەڵ تیرۆر و پشتیوانییان لە تیرۆریستان ئاشکرا دەبێت.

ئێمە وەک ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکرات- پەیەدە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڕیارێکی سیاسی دەبینین، کە لایەنی یاسایی و کومەڵایەتیی نییە، هەرەها کاتەکەشی لە خزمەتی وتاری دوژمنایەتی و وێرانکەری دەبینین، کە لە هەمان کات دەکەوێتە خزمەتی پشتگیری ئەنقەرە لە ڕێکخراوە تیرۆریستەکان، چ داعش بێت یان نوسرە، حوراسی دین، تورکستان و هەموو ئەو گرۆپانەی ڕەوانەی سوریا کران، کە فەرمانەکانی ئەنقەرە جێبەجێ دەکەن.

هەروەها ئەو بڕیارە ئەمریکا دەخاتە هەڵوێستێکی ناکۆک، پەکەکە لە شەنگاڵ شەڕی تیرۆری کرد و لە هەولير، کەرکوک و کۆبانێ گیانی هەزاران مرۆڤیان پاراست، بەم دواییانەش شەڕڤانانی پارتی کرێکارنی کوردستان لە دەستپێکردنی لە ناوبردنی تیرۆری داعش ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕا، هەروەها شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بە پێشتیوانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تیرۆر کە ئەمریکا ڕێبەرایتی دەکات، تیرۆری داعش بەرەو لە ناوچوون دەبات.

تەنانەت جەختیان کردەوە کە هەبوونی پەکەکە وەک تەڤگەرێکی کوردستانی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەریەکی دادپەروەرانە بۆ دۆزی کوردە، ئەگەر جێگەی سیاسەتی ئەمریکا لە پێشەوەیە، بوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئارمانجی لە ناوبردنی تیرۆر و پێکهێنانی کەش و هەوایەکی ئاسایش و چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بێت، بۆ نمونە ئاڵۆزیەکانی سوریا، ئێمە ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە لەسەر ئەو ئامانجە نابینین و بەو باوەڕەین لە ئالۆزیەکان گەورەتر و مەترسیدارتر دەکات، هەرەها ئەو کێشانەی پێویستییان بە چارسەرکردنە بەلاڕێ دەبات و هاوکات دەبێتە بیانوویەک بۆ ئەنقەرە تا دوژمنایەتی خۆی لەگەل گەلانی ناوچەکە لە سەرویانەوە گەلی کورد زیاتر بکات و لە ناو بردن و تواندنەوە بەردەوام بێت، لە ئەزموونی حەوت ساڵی ڕابردوو ئاشکرابوو، کە ئەنقەرە و ڕێکخراوە تیرۆریستەکان وەکیەکن، هەروەه بڕیارەکەی ئەمریکا کاریگری نەرێنی لە سەر شەڕی دژی تیرۆر دەکات.

ئێمە داوا لە ئەمریکا دەکەین، کە بە ئەرکی خۆی هەستێت و فشار بخاتە سەر ئەنقەرە و ئاشتی لە تورکیا دروست بکات و ئەو پێواژۆیەی زیاتر لە سێ ساڵە لە بەر دوژمنایەتی سیستەم لە تورکیا ڕاگیراوە کارا بکاتەوە، هەر بڕیارێک کە پەکەکە بکاتە ئامانج بە ئامانج گرتنی گەلی کورد و ئیرادەی گەلی کورستان دەیبینین.

وەک حیزبێک کە بۆ پێکهێنانی دیموکراتی و چارەسەری دۆزی کورد لە سوریا تێکوشان دەکەین، بانگەواز لە هەموو لایەنی کورد و نیشتمان پەروەری دیموکرات لە سوریا کوردستان و هەموو هێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوەی مافی مرۆڤ دەکەین کە بە خەبات و تێکوشانی هاوبەش چارەسەریەکی دادپەروەرانە بۆ دۆزی کورد بدۆزنەوە و لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی کورد هەڵوێست بگرن.

د.ع