KURDÎ
العربية
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 19, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

چارەنووسی یەک ملیۆن واژۆ بۆ دەرکردنی سوپای تورک بە نادیاری ماوەتەوە

  بۆتان گەرمیانی
05/08/2020 - 7:12:08 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

یەکێک لە هەڵوێستە دیارەکانی باشووری کوردستان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ساڵی ٢٠١١دا بوو لە ڕێی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژۆ بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر خاکی باشوری کوردستان کە تیایدا بە هەزاران سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و کەسایەتی دیاری کورد بەشدارییان کرد، بەڵام تائێستا چارەنوسی ئەو واژۆیانە کە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بە نادیاری ماوەتەوە.

شێخ
شێخ

ساڵی ٢٠١١ کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوانی واژۆ کۆکردنەوەیان بۆ دەرکردنی بنکە سەربازی و سیخوڕییەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان دەستپێکرد، هەڵمەتەکە لە تەواوی گوند و شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان و تەنانەت دەرەوەی وڵاتیش توانی یەک ملیۆن واژۆ کۆبکاتەوە.

مەحمود عوسمان
مەحمود عوسمان

جگە لە بەشداریی فراوانی هاوڵاتیان بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان، شاعیران، هونەرمەندان، کەسایەتی ئاینییەکان، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرەکانی باشوری کوردستان بەشدارییان تێدا کرد، هەروەها هەندێک پارت و ڕێکخراوی مەدەنی پشتیوانی کەمپەینەکە بوون.

کەمال ڕەئوف
کەمال ڕەئوف

لەو کەسایەتییانەش، شەهید دیار غەریب شۆڕشگێڕی دیاری کورد، شێرکۆ بێکەس شاعیری گەورە و ناوداری کورد، مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دیاری کورد، نەبەز گۆران شاعیر و ڕۆژنامەنوس، کەمال ڕەئوف ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری پێشووی ڕۆژنامەی هاوڵاتی، کوێستان محەمەد سیاسەتمەداری باشوری کوردستان، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری ئێستای سلێمانی.

هەڤاڵ هەڵمەت
هەڤاڵ هەڵمەت

کەمپەینەکە جگە لە باشوری کوردستان لە ڕێگای کۆمەڵێک گەنج و چالاکوانی خۆبەخشەوە لە دەرەوەی وڵاتیش بەڕێوەدەچوو، لە کۆتایی کەمپەینەکەدا، یەک ملیۆن واژۆ کۆکرایەوە و ئاراستەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی پاریزگاکانی هەرێم، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمانی عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کران.

شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس

لە پاڵ ئەو کەمپەینەدا، گەلی باشوری کوردستان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان بۆ پشتیوانی لەو هەڵمەتە، دەیان چالاکی و خۆپیشاندان و ڕێپێوانی فراوانیان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا.

بەڵام بەهۆی بێهەڵوێستی و گوێنەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بێدەنگی ڕای نێودەوڵەتی لە ئاست ناڕەزایەتی و داخوازییەکانی گەل لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هیچ هەڵوێست و بڕیارێکی کاریگەر بەرامبەر داگیرکارییەکان نەگیراوەتەبەر و چارەنوسی یەک ملیۆن واژۆکەش تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە و تەنانەت پشتگوێش خران.

تا ئەمڕۆش دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوازێکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد و ڕۆژ بە ڕۆژ داگیرکاریی و کۆمەڵکوژی لەسەر باشوری کوردستان فراوانتر دەکات، بەجۆرێک ٥٥٠ گوندی باشوری کوردستان لە ژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان و تا ئیستاش ١٢٦ گوند بە تەواوی چۆڵکراون، بە سەدان هاوڵاتی مەدەنیش بوونەتە قوربانی.

لە ئێستادا لە ناو باشوری کوردستان ٣٧ بارەگای سەربازی سوپای تورک جێگیرکراون لەگەڵ دەیان بارەگای سیخوڕی سەر بە دەزگای میت، لەو بارەگایانەشدا بە هەزاران سەربازی تورک هەن کە زۆرینەیان سەر بە هێزی کۆماندۆن و داگیر کاریی تورکیاش بەردەوامە، لە بەرامبەر ئەمەشدا هەڵمەتەکانی ڕووبەرووبونەوەی داگیرکاریی درێژەیان هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا جگە لە خۆپیشاندان و چالاکییە بەردەوامەکان، لە ڕۆژی ٣٠ی مانگی ٦ی ئەمساڵ لە چوارچێوەی هەنگاوی سەفەربەریی هەفتانین، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان، بە دروشمی”لە پێناو کوردستانێکی یەکگرتوو و ئازاد فاشیزم و داگیرکاری بڕوخێنە” بۆ وەدەرنانی سوپای داگیرکەری تورک لە خاکی باشوری کوردستان و عێراق کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوە ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ، ڕۆژی ٥ی مانگی ڕابردوو لە سەرتاسەری گوند، شارەدێ و شارەکانی باشوری کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و تا ئێستا ٢٥ هەزار واژۆ کۆکراوەتەوە.

نەبەز گۆران
نەبەز گۆران

ک.س

دواتر

ڕۆژەڤی ٥-٨-٢٠٢٠

پێشتر

کەلوپەلە کەلەپوورییەکان لەنێوان بازرگانی و پاراستنیاندا

بابەتی پەیوەندیدار

شەش کۆڵبەر له‌ سنوورەکانی ڕۆژهەڵات ‌و باكووری کوردستان بێسەروشوێن بوون

شەش کۆڵبەر له‌ سنوورەکانی ڕۆژهەڵات ‌و باكووری کوردستان بێسەروشوێن بوون

18 كانونی دووه‌م 2021
بەفر ڕێگای سەدان گوندی باكووری كوردستان دادەخات

بەفر ڕێگای سەدان گوندی باكووری كوردستان دادەخات

18 كانونی دووه‌م 2021

“ساڵی ٢٠٢١ دەبێتە ساڵی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال”

لە كۆیە ژنێك بە دەستڕێژی گوللـە بریندار كرا

لە مەخموور مەولود بۆ چوار گەنجەكە كرا

چلەی ماتەمینیی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کفری بەڕێوەچوو

پێشتر
ڕەئوف عەبدوڵا لە ناو دوکانەکەیدا

کەلوپەلە کەلەپوورییەکان لەنێوان بازرگانی و پاراستنیاندا

زۆرترین خوێندراو

وەزیری پێشمەرگە ‌و وەزیری بەرگریی توركیا

وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەولێر

18 كانونی دووه‌م 2021

وەزیری بەرگریی دەوڵەتی تورك، گەیشتە هەولیر ‌و سبەینێ‌ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوە. دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئەمشەو خلوسی ئاكار...

دارەکە

هاوڵاتیانی گوندێک دارێکی ٩٥ ساڵەیان بڕییەوە

18 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز - سەیدسادق دارێکی بەتەمەنی ٩٥ ساڵە، لەلایەن دانیشتووانی گوندێکەوە لە سنووری سەیدسادق بڕایەوە، ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە گوندنشینانی لێکەوتەوە....

مەراسیمەکە

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی چوار کرێکارەکەی مەخمور بەخاکسپێردران

17 كانونی دووه‌م 2021

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی ئەو چوار کرێکارەی مەخمور ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا لە کامپەکەدا بەخاکسپێردران. ئەمڕۆشەش گەنجی مەخمور...

مەتین ئاگودیت دوومانگ لەمەوبەر لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە

مەتین ئاگودیت دوومانگ لەمەوبەر لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە

18 كانونی دووه‌م 2021

ئاشکرا بوو ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی مەخمور تەنیا چوار ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی، لە زیندانی ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوای دوو...

خۆبەڕێوبەری لە ڕووباری فوراتەوە ئاو دەگەیەنێتە حەسەکە

خۆبەڕێوبەری لە ڕووباری فوراتەوە ئاو دەگەیەنێتە حەسەکە

17 كانونی دووه‌م 2021

لەگەڵ داگیرکردنی شاری سەرێکانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاوی خواردنەوەی لەسەر ٥٠٠ هەزار دانیشتوونی شاری حەسەکە بڕی، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی باکور و...

بینای دادگای بەرایی چەمچەماڵ

سکاڵای یاسایی لەسەر شەش بەرپرسی پەدەکە تۆمارکرا

18 كانونی دووه‌م 2021

کەسوکاری ئەدهەم یەحیا، ئەو گەنجەی پێش ٤١ ڕۆژ لە خۆپیشاندانێکدا لە چەمچەماڵ کوژرا، سکاڵای یاساییان لەسەر شەس بەرپرسی لقی ١٩ی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke