KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئاب 9, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

چالاكانی ڕانیە: گەریلا ڕێگەی لە داگیركاری توركیا گرتووە

  رۆژنیوز- ڕانیە
20/05/2022 - 8:02:46 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنامەنووسان و پارێزەرانی ڕانیە ڕایدەگەیەنن، كارێكی نەكردەیە داوا لە پەدەکە بكرێت، كە بەر بە هێرشەكانی توركیا بگرێت، چونكە ئەو هێزە ئاوێزانی دەوڵەتی توركیا بووە و هێزەكانی تریشی لەخۆی ئاڵاندووە و بێ هەڵوێستی كردوون، پیشیان وایە تەنیا گەریلای پەكەكە ڕێ لە خەونی توركیا دەگرێت و پرۆسەی داگیركاریی ئەو دەوڵەتەی خاو كردووەتەوە.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە مەبەستی داگیرکردنی باشووری کوردستان، لە ١٧ی نیسانەوە  بەهاوکاری پەدەکە بەردەوامیی هەیە و چالاكوانانی ڕانیەش دژی هاوكارییەكانی پەدەكە بۆ دەوڵەتی تورك دەوەستنەوە.

ڕەنج عوسمان، ڕۆژنامەنووسی شاری ڕانیە پێیوایە، خەون و ستراتیژی توركیا لەوە گەورەترە كە ئەو دەوڵەتە بییەوێت تەنیا بەشێكی كوردستان داگیربكات و دەڵێت: بەڵكو هاتووە پەل بهاوێژێت بۆ تەواوی ناوچەكە و ئامانجی ئەوەیە سنووری جوگرافی دەوڵەتی عوسمانی جاران بخاتەوە ژێر ڕكێف و دەسەڵاتی خۆی، لە ئێستادا هیچ جۆرە ڕێگرییەك نییە لەو داگیركارییەی توركیا، بە پێچەوانەوە جۆرێك لە هاوكاریی و هەماهەنگیی لەنێوان هێزە كوردییەكان هەیە بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان لەلایەن توركیاوە.

ڕەنج عوسمان
ڕەنج عوسمان

“پارتی بووەتە كەوا سووری بەرلەشكر، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە هێزە كوردییەكان هێزی نیشتیمانیی و نەتەوەیی نین و هەڵقوڵاوی هەناوی كۆمەڵگای كوردیی نین، بەڵكو لە چركەساتی دروستبوونیانەوە بە پیلانی هەواڵگریی هێزە هەرێمییەکان دروستكراون و ئێستاش بۆ بەرژوەندی خۆیان كار لەگەڵ ئەو هێزە هەواڵگرییانە دەكەن، جگە لە گەریلاكانی ئازادیی كوردستان هیچ هێزێكی تر ڕێگە لەو داگیركارییەی توركیا ناگرێت” ڕەنج عوسمان وای وت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە پێشی وایە، کە نابێت داوا لە پەدەكە بكرێت كە بەر بەهێرشەكانی توركیا بگرێت، چونكە ئەو هێزە ئاوێزانی توركیا بووە و دەڵێت: ئەستەمە بتوانێت دەستبەرداری ببێت، وە تەنیا پەدەكەش نییە بەڵكو هێزەكانی تری باشووری كوردستانیش لە ڕێگەی پارتییەوە لەو بەرژوەندییانە ئاڵاون، كە توركیا لەناوچەكەدا هەیەتی، ئەمەش دواجار خزمەت بە توركیا دەكەن نەك بە پرسی كوردی و بەرگریی لە خاكی كوردستان، بەڵام پەكەكە بەچڕیی ڕێگریی لە خەونی توركیا دەكات و پەكەكە نەك بۆ قەندیل بەڵكو بۆ تەواوی كوردستان گرنگە و ئەگەر پەكەكە نەبێت توركیا پرۆسەی داگیركاریی خێراتر دەكات و زووتر كوردستان داگیردەكات.

هەر لەسەر ئەو پرسە، لەتیف حارس، پارێزەر و چالاكوانی سیاسی دەڵێت: توركیا سوودی لە پەرش و بڵاوی ناوماڵی كوردی وەرگرتووە، بەتایبەت سیاسەتی ئاڵۆز و نالۆژیكیی پەدەكە وایكردووە توركیا زیاتر سوودی لە ناتەبایی كورد ببینێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە هەر هێزێكی سیاسیی لە هەناوی كۆمەڵگاكەی خۆیدا نەبوو، هەروەها بنەماكانی دیموكراسی و پێشخستنی ژیانی خەڵكەكەی بە ئامانج نەگرت، پەنا دەباتە بەر هێزە داگیركار و ڕەگەزپەرستەكان، پارتیش هەمان كاری كردووە و پێش هەموو لایەنێكیش خۆی زیانی پێ دەگات، بەڵام لە پێناو مانەوەی خۆی گوێ بەو زیانە نادات.

لەتیف حارس
لەتیف حارس

باسی ئامانجەکانی پەدەكەش كرد لە هاوكاریكردنی دەوڵەتی توركدا و وتی: ئامانجی پەدەكە لە هاوكاریكردنی توركیا دوو مەبەستی لە پشتەوەیە، ئەویش ئەوەیە یان پەدەكە دەیەوێت لە هاتنی توركیا هەمان ڕۆڵی میرنشینە كوردییەكان ببینێت و ببێتە كەوا سوری بەلەشكر لەدژی هێزێكی تری كوردیی، یان پشتی کردووە لە دەنگ و ڕازیبوونی خەڵك لە سیاسەتەكانی خۆی و بۆشی چووەتەسەر.

دیاری محەمەد، ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی دەڤەری ڕانیەیە و بۆ ڕۆژنیوز وتی: پەکەکە ئەزموونێکی مێژوویی هەیە لە کۆکردنەوەی خەباتی بەشە جیاوازەکان، بۆیە داوا لەسەر جەم لایەنە سیاسییەکان دەکەم، کە یەکگرتوو و یەک هەڵوێست بن و لە دژی داگیرکاریی و دوژمنانی گەلی کورد بووەستنەوە.

دیاری محەمەد
دیاری محەمەد

س.س

دواتر

بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم بریندارە

پێشتر

بۆچی پەدەکە دژی هەمواری یاسای هەڵبژاردنە؟

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران تەقە لە كۆڵبەران دەكات و كوژراو و بریندار هەیە

سوپای پاسداران تەقە لە كۆڵبەران دەكات و كوژراو و بریندار هەیە

9 ئاب 2022
لە ئەنجامى بۆردومانى دەوڵەتى تورک لە تل تەمر هاوڵاتیەک شەهیدبوو

لە ئەنجامى بۆردومانى دەوڵەتى تورک لە تل تەمر هاوڵاتیەک شەهیدبوو

9 ئاب 2022

ئاگرێكی گەورە لە باڵەكایەتی كەوتەوە و گومان دەكرێت بە مەبەست كرابێتەوە

ئەو کەسانەى ئاسنى تاوەرى کارەباکانى سنورى گەرمیانیان دەدزى دەستگیرکران

بەشێك لە خوێندنگەكانی سۆران مەترسی داڕوخانیان لەسەرە

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

پێشتر
بۆچی پەدەکە دژی هەمواری یاسای هەڵبژاردنە؟

بۆچی پەدەکە دژی هەمواری یاسای هەڵبژاردنە؟

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە شاخى ئامێدى بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش داگیرکەری تورک دەکوژرێت....

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

دەوڵەتی تورک نییەتی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات

8 ئاب 2022

وەزیرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕایگەیاند، ئێمە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی ستاتۆیەکی کوردی دەستوەردان لە سوریا دەکەن و دةلَيَت: ئێستا لە...

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

كۆبونەوەیەكی ئەمنی تیمێكی توركیا و پەدەكە ئاشكرا دەكرێت

8 ئاب 2022

ڕۆژنیوز- بەغدا چاودێرێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە هەولێر و لەگەڵ حکومەتی هەرێم"پەدەكە"دا...

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە: کوژرانى ١٤ سه‌ربازی دیکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکی ڕاگەیاند

8 ئاب 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، خواکورک، کوردینە، جودى و ئامێدى ١٤ سەربازى...

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

له‌ شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه‌ گه‌ریلا و به‌ خه‌نه‌ی زه‌ماوه‌ندی ئازادی به‌خاكسپێردرا

9 ئاب 2022

لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ، وڵات شەهموس كایا، بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خەڵكی ئامەد و بەرپەرچدانەوەی دوژمن و  یادكردنەوەی جەماوەری...

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

عێراق بۆ راوەدوونانی چەتەکانى داعش درۆن بەکاردەھێنێت

8 ئاب 2022

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگای درۆنی (CH4) کە دروستکراوى ھێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمانە چاودێریی جموجوڵی پاشماوەى چەتەکانى داعش دەکەین و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke