چالاکیی مانگرتن لەخواردنی کامپی مەخمور لە ٤١ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و چالاکوانان ڕایدەگەیەنن؛ تەنیا ڕێگا بۆ ژیانێکی ئازاد بەرخۆدانە.
چالاکیی مانگرتن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و پشتیوانیی مانگرتن لەخواردنی زیندانیان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، لە کامپی پەنابەرانی شەهیدڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دەستیپێکردووە و لە ٤١ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، چالاکوانان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.
پێش مەراسیمی ڕادەستکردنی چالاکییەکە بە گروپی ٢١ـەم، لەسەر ژیانی فەرماندەی یەژاستار، لەیلا ئاگری (فلیز ئاسلان)، کە حوزێرانی ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهیدبوو، سینەڤیزیۆنێک نمایش کرا.
دوای ئەوەش مامۆستا حسێن کارا لەسەر گورپی ٢٠ـەم قسەیکرد و بە ئاماژەدان بە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژبە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: بە نزیکبوونەوە لە مانگی شوبات، گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی شەرمەزار دەکەین، هەموو ئەو هێزانەی دەستیان لەو گەلەکۆمە چەپەڵەدا بووە، لەناو ئەو خیانەتەدا نۆقم دەبن، ئێستا لە هەر چوارلاوە هێرش دەکرێتە سەر گەلی کورد، لە ڕۆژهەڵات ڕۆژانە خەڵک لە سێدارە دەرێن و کۆڵبەر دەکوژرێت، باشور داگیر و تاڵان دەکرێت، بۆ ئەوەی ئازاد بژین، تەنیا ڕێگامان بەرخۆدانە، هەڵویستی پەدەکە لەدژی کورد و کوردستان هەڵویستێکی خائینانەیە، داوایان لێدەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای ڕاست.
ب.ک