چالاکوانانی هەولێر، بەهەلـمەتی بایکۆت بەرگری لە ڕۆژئاوا دەکەین

هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە شاری هەولێر بەردەوامە و چالاکوان ڕایدەگەیەنن، بە هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم پارکی شار لە شاری هەولێر، چالاکییەکی بڵاوکردنەوەی کارتی پروشەر لەبارەی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بەڕێوەچوو.

ئاکۆ ئەحمەد، چالاکوان و یەکێک لە بەشداربووانی هەڵمەتەکە، بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمە وەکو چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی شاری هەولێر، هەڵساین بە کارێکی مرۆیی ئەخلاقیانە و بۆ بایکۆتکردنی شتومەکی تورکی، ئەمەش بەرگریکردنێکە لە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان.

سەرپەرشتیارانی ئەو هەڵمەتەش باس لەوەدەکەن، چالاکیەکانیان بۆ داهاتوو فراوانتر دەکەن و هەڵمەتی بایکۆتکردنی دراما تورکیەکانیش دەستپێدەکەن.

ب.ش