چالاکیی دایکانی ئاشتی دژی گەمارۆی سەر مەخمور بەردەوامە

ماوەی ١٢ ڕۆژە دایکانی ئاشتی کامپی مەخمور لە بەردەم بازگەی ئاسایشی پارتی لەدژی گەمارۆی سەر کامپەکەیان، دەستیان بە چالاکیی دانیشتن کردووە و بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.


دایکانی ئاشتی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دژی ئەو گەمارۆەی ٥٧ ڕۆژە لەلایەن کاربەدەستانی هەولێرەوە خراوەتەسەر کامپەکەیان، ١٢ ڕۆژە بەردەوامن لە چالاکیی دانیشتن دژی ئەو گەمارۆیە لە بەردەم بازگەی ئاسایشی پارتی لە نێوان مەخمور و هەولێر.

تا ئێستا کاربەدەستانی هەولێر هیچ وەڵامێکی داواکاریی ئەو دایکانەیان نەداوەتە، دایکانی ئاشتیش ڕایدەگەینن کە تا گەمارۆی سەر کامپەکەیان لانەبرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.

د.ع