چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، لە ٣٣ـەمین ڕۆژیدا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی- مەخمور، لەلایەن گروپی ١٧ـەمەوە بەردەوامی پێدەدرێت.
چالاکیی مانگرتن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و پشتیوانیی مانگرتن لەخواردنی زیندانیان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لە ڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دەستیپێکردووە و لە ٣٣ـەمین ڕۆژیدا و لەلایەن گروپی ١٧ـەمەوە بەردەوامە.
عەڤدلکەریم تونج لەسەر ناوی گروپی ١٦ـەم قسەیکرد و وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان، داوا لە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەم، دەست بدەنە دەستی یەک تا بتوانین سەرۆکمان لە زیندان ئازاد بکەین، داواش لە کچان و کوڕانی باکوری کوردستان دەکەم کە دەست بە چالاکیی بەهێزتر بکەن تا فاشیزمی ئەکەپە-مەهەپە هەڵوەشێنین، ئێمە بە سەرۆکمانەوە ژیانێکی ئازاد دەکەین.
ب.ک