چالاکیی مەخمور لە ١٢٤ـەمین ڕۆژدا بەردەوامە

چالاکیی مانگرتن لەخواردنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، دژی گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە ١٢٤ـەمین ڕۆژیدا بە بەشداری گروپی ٤١ـەم بەردەوامی پێدەدرێت.


چالاکیی مانگرتن لەخواردنی خولیی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد کرد، ئەمڕۆش گروپی ٤١ـەم بەشداری مانگرتنەکە بوون و لە ١٢٤ـەمین ڕۆژدا بەردەوامی بە چالاکییەکە دەدەن.

هەروەها فادیلە تۆک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار لە مەخمور، بە هەمان ئامانج ماوەی ٨٩ ڕۆژە بە شێوەی بێسنوور مانی لە خواردن گرتووە و بە پێداگرییەوە بەردەوامی بە چالاکییەکەی دەدات.

ئەمڕۆ مەراسیمی گروپگۆڕین بە دەقەیەک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان نامەیەک لە سەرحەد یوکسەک کە لە زیندانەکانی تورکیاوە ناردبووی خوێندرایەوە.

هەروەها عەلی زراڤکی لەسەر ناوی گروپی ٤٠ـەم، گۆشەگیریی بە توندی شەرمەزارکرد و وتی: پێویستە چیتر کەس بێدەنگ نەبینێت و دەنگی بەرز بکاتەوە، ئێمە بە دروشمی "سەرهەڵدە و فاشیزم تێکبشکێنە"، دەستمان بە مانگرتن کرد و تا کۆتاییش بەردەوامی دەکەین.

زراڤکی لەکۆتایی قسەکانیدا، وتی: بانگ لە هەموو دەوڵەتەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم، کە خاوەنداری لە ئەرکەکانیان بکەن، هەروەها بانگ لەهەموو خەڵکی باکوری کوردستان و ئەوروپا دەکەم کە لە بەرامەر ئەم گۆشەگیرییە سەرهەڵبدەن.

س.ح