چاودێرێکی سیاسی: شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا ڕوونادات

ئەردەڵان عەبدوڵا، چاودێری سیاسی، پێ وایە ئەو ئیدارەیەی ئێستا لە ئەمریکا حکوم دەکات نایەوێت لەگەڵ هیچ وڵاتێک بکەوێتە شەڕەوە، دەشڵێت: ئەو فشارنەی ئەمریکا بۆ ئەوەیە ئێران لەگەڵی ڕێکبکەوێت و بە مەرجەکانی ڕازیبێت.


ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەشتووەتە قۆناغێکی هەستیار، ئەوەش وایکردووە کە هاوڵاتیانی ناوچەکە نیگەران بن و پێشبینیی دروستبوونی جەنگێکی دیکەی خوێناویان بکەن.

لەسەر ئەگەری دروستبوونی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران-دا، ئەدەڵان عەبدوڵا چاودێری سیاسی بە ڕۆژنیوزی وت: بەپێی تێڕوانینەکان لەسەر ئیدارەی ئێستای ئەمریکا و ئەو شێوازی بەرەێوبردنەی، کە هەیانە ئەوەدەخوێنینەوە کە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا نیازی نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێک بچیتە جەنگەوە، ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باکور دانووستان ئەنجامدەدات، لە ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیبان دادەنیشیت، لە سوریا دەیەوێت بکشێتەوە، ستراتیژی ترامپ ئەوەیە پارە بۆ ئەمریکا بباتەوە نەک پارە لەجیهاندا خەرج بکات.

لەبارەی هۆکارەکانی جوڵاندنی سەرباز و هێنانی کەشتی جەنگی بۆ کەنداو لەلایەن ئەمریکاوە، ناوبراو وتی: ئەمریکا ئێستا ئەیەوێت فشار بخاتەسەر ئێران بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی لەگەڵ بکات، بەڵام ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەمریکا دەیەوێت، هێنانی سەرباز و کەشتی سەربازیش هەربۆئەو مەبەستەیە.

د.ع