چلەى ماتەمیى عەبدولڕەحمان خەلیفە بەڕێوە چوو

بە شەدارى سەدان کەس لە دۆستان و خانەوادەى، چلەى ماتەمنى عەبدولڕەحمان خەلیفە، ئەندامى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان- کەنەکە، بەڕێوە چوو.


ئێوارەى ئەمڕۆ، لە هۆڵى ڕۆشنبیرى شارى سلێمانى، چلەى ماتەمینى عەبدولرەحمان خەلیفە، ئەندامى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، تیشک خرایە سەر ژیانى عەبدولڕەحمان خەلیفە و ئەو خەبات و تێکۆشانەنەى بۆ گەل و نەتەوەکەى لە ماوەى ژیانیدا ئەنجامى داوە.

هەر لە مەراسیمەکەدا، وتارى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان- کەنەکە، لەلایەن پەروین عەزیز-ەوە خوێندرایەوە، کە تێیدا هاتبوو: عەبدولڕەحمان خەلیفە، دڵسۆزى وڵاتى خۆى بوو، ئێمە بە کۆچى دوایی غەمبار بووین، لەبەر ئەوەى بە کۆچى دوایی ئەو شوێنى ئەو لەناو کاردا خاڵى بوو، ئێمە بە هەموو کارەکانییەوە شانازى دەکەین، کە لەگەڵ ئێمە ئەنجامى داوە، بۆیە پێویستە لەم مەراسیمەدا گرنگە سۆز دووبارە بکەینەوە بۆ ئەوەى تێکۆشانى زیاتر بکەین بۆ یەکێتى نەتەوەیى

دواتر دکتۆر فایەق گوڵپى، سەرۆکى ئەکادیمیاى سیاسەت و هزرى دیموکراسى، قسەى کردوو وتى: عەبدولڕەحمان خەلیفە، بۆ گشتى کوردستان کارى دەکرد، زۆر جار بەمنى دەوت، کە وەرە با بڕۆین بۆ پارچەیەکى دیکەى کوردستان خەبات بکەین، هەر بۆ ئەو مەبەستە زۆرجار لە باکورى کوردستان و ڕۆژئاواى کوردستان کارى بۆ یەکێتى نەتەوەیى دەکرد.

د.ع