شەممە, 25 أغس 2018 – 14:42 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە مەریوانەوە، ئەمڕۆ سوپای پاسداران دارستانەکانی سەربە مەریوانی تۆپباران کردووە و پاشان ئاگر لەو دارستانانە کەوتووەتەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا چوونەتە دارستانەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و لە ئەنجامدا چوار لەوان بوونەتە قوربانی.
هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، کە ئەو چالاکوانانە کراونەتە ئامانجی تۆپبارانەکانی سوپای پاسداران، سەرچاوەەکانی دیکەش باس لەوە دەکەن، کە مینی چێندراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقیان پێدا تەقیوەتەوە.
شەریف باجوەر، ژینگەپارێزی بەناوبانگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکە لە قوربانییەکان، خانەوادەی باجوەر ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە.
ناسنامەی ئەو سێ قوربانییەی دیکە هێشتا ئاشکرانەکراوە.
ک.ک