یەكشەممە, 2 سبت 2018 – 17:15 ڕۆژنیوز ـ کەلار
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان سێنترا و شفرلێت لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی کەلارـ سلێمانی پێکیاندادا و بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.
نەقیب کارزان مەجید، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان، هەواڵەکەی بۆ ڕۆژنیوز پشتڕاستکردەوە و ڕوونیکردەوە: ئۆتۆمبێلە سێنتراکە شۆفێرەکە و دوو سەرنشینی تێدابووە، سەرنشینیێکی گیانی لەدەست داوە لەگەڵ برینداربوونی شۆفێرەکە و سەرنشینەکەی دیکەی، هەروەها ئۆتۆمبێلی بەرامبەر تەنها شۆفێرەکەی تێدابووە و برینداربووە.
ئەو هاوڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە لەگەڵ بینریندارەکانی ناو ئۆتۆمبێلە سێنتراکە دانیشتووی شارۆچکەی کەلارن و شۆفێری شۆفرلێتەکەش دانیشتووی شاری سلێمانییە.
ب.ل