چۆمان، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لەسەر ڕێگای هامڵتۆن، تاکسییەک وەرگەڕا و دوو کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و سەرنشینێکیش بێسەر و شوێنە.


کەمێك بەر لە ئێستا ئۆتۆمبێلێك لەجۆری تاکسی، کە چوار سەرنشینی هەڵگرتبوو لەڕێگای هامڵتۆن لە نزیك گوندی وارەکەون وەرگەراو دوو سەرنشین گیانی لەدەست داو دوو کەسیش برینداربوون و یەکێکی دیکەش بێ سەروشوێنە.

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارشتانی چۆمان، لەناو ڕووباری چۆمان بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن کە بێسەروشوێنە.

د.ع