چۆمسکی: بایکۆت تورکیا تووشی داخورانی ئابووریی دەکات

نەوام چۆمسكی، نووسەر و فەیلەسوفی ئەمریکیی دژی کۆمەڵکوژکارییەکانی دەوڵەتی تورک، داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی دەکات و دەڵێت: بایکۆت توركیا توشی داخورانی ئابووریی دەکات.


نەوام چۆمسكی، نووسەر و فەیلەسوفی ئەمریکیی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پەیامێکی ئاڕاستەی جیهان کرد.

چۆمسكی لە پەیامەکەیدا، تیشک دەخاتە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەڵێت"ئێستا تورکیا خەریکی کورد کوشتنە" داواش لەسەر جەم هونەرمەند، بیرمەند، سینمەكاران و ڕۆشنبیرانی جیهان دەكات، کە دژی هێرشەكانی دەوڵەتی تورک، بایكۆتی كاڵای توركی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

چۆمسكی، دەڵێت: ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازارەكان بە بێ بەرهەمی توركی بمێنێتەوە، توركیا توشی خورانی ئابووریی دەبێت، بۆیە  تا  پاکتاوی نەژادیی لەلایەن ئەو دەوڵەتەوە ڕانەگیردرێت، پێویستە توركیا بخرێتە ژێر فشارێكی نێودەوڵەتییەوە.

ش.ف