چەتەکانی تورک ماڵی هاوڵاتیانی عەفرین دەسووتێنن

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، لە گوندی سارییای سەر بە ماباتای عەفرین، ئاگر لە ماڵی هاوڵاتیان بەردەدەن و دەیانسووتێنن.


سەرچاوەکان لە گوندی سارییای ماباتاوە ڕایانگەیاندووە، کە دوێنێ چەتەکانی ئەحفاد چوار ماڵی ئەو گوندەیان ئاگرداوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکان لە ناوچەی بەدینییەی سەر بە ڕاجۆوە ڕایانگەیاندووە، کە چەتەکان کارگەیەکی بەتانییان سووتاندووە.

جێگای ئاماژەیە، کە هەر ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ماباتا ١٠ هاوڵاتیی لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون.

ب.ل