چوؤرشەممە, 11 أبر 2018 – 11:17
رۆژنیوز- که‌رکوک
چه‌ته‌کانی داعش له سنووی که‌رکوک له شه‌واندا دەچنە ناو گوندەکان و هەڕەشە لە گوندنشینان دەکەن، کە ئەگەر نەبنە هاوکاریان دەبێت گوندەکانیان چۆڵ بکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە گوندنشینانەوە دەست ڕۆژنیوز کەتووە، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه چه‌ته‌کانی داعش بە شەوان دەچنە گوندەکانی (حه‌فته‌غار، فه‌ریق، دارا، مه‌نسور) له سنوری شاره‌دێی داقووق-ی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک و له ڕێگای مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه داوای هاوکاریی له خه‌ڵک ده‌که‌ن و بە ڕۆژ گوندەکان بەجێدەهێڵن.
ژماره‌ی چه‌ته‌کان 20 بۆ 30 که‌س ده‌بێت، دوو ئوتۆمبێلیان پێیه، بانگەشە دەکەن، کە گوایە پەیوەندییان بە خەڵکی مەدەنییەوە ونییە و ئامانجیان تەنها هێزە ئەمنییەکانە، وتوشیانە”ئه‌و که‌سانه‌ی که هاوکارمان ده‌بن با له گونده‌کان بمێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی که هاوکارمان نابن، با گونده‌کان چۆڵبهکهن”.
چەتەکان، بە ڕۆژ ده‌چنه سه‌نگه‌ره‌کانی کۆنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، دوو قه‌ڵای سه‌ربازییان به‌ده‌سته‌وه‌یە و به ئاشکرا چه‌ته‌کان هاتوچۆده‌که‌ن، هه‌روه‌ها چه‌کی قورسی وه‌ک دۆشکه و بیکهسیان و ئارپیچیان پێه‌یه”.
ش.ف