چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا

چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی شحێل سەربە دێرەزۆر تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی شحێل سەربە دێرەزۆر تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا، تەقینەوەکەش لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە.

لە تەقینەوەکەدا ١٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەکە لەلایەن شانە نوستووەکانی داعشەوە ئەنجامدراوە.

 

ک.ک