چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین، باپیرەیەکی تەمەن ٧٠ ساڵ و نەوەیەکی ١٤ ساڵیان لەسەر زەویی خۆیان بە زیاتر لە ٤٠ گولـلە کوشت، لەلایەکی دیکەشەوە هاوڵاتییەکی دیکەیان بریندار کرد.
لە عەفرینی داگیرکراوی ژێر چەپۆکی دەوڵەتی تورکدا باپیرەیەک و نەوەیەکی بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژران و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندار کرا.
ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز، بڵاویکردووەتەوە، چەتەکانی فیرقەی حەمزە، باپیرەیەکی تەمەن ٧٠ ساڵ بە ناوی عەبدولڕەحمان حەمۆ و نەوەیەکی بە ناوی جەنگیز نەجاڕی تەمەن ١٤ ساڵ لە کاتی چوونیان بۆ سەر زەوییەکانیان لەلایەن چەتەکانەوە کوژران.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەتەکان ٤٠ گولـلەیان ناوە بە جەنگیز نەجاڕی تەمەن ١٤ ساڵ و بەو شێوەیە کوشتویانە.
هاوکات چەتەکان لە گوندی کیمار لە ناوچەی شێراوای عەفرین تەقەیان لە گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی مەسعود مەجید جەمۆ کردووە و برینداریان کردووە.
ک.س