شەممە, 16 يون 2018 – 14:15 ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵاەكان
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فوراتنیوز، كە لە سەرچاوەكانی ناو عەفرینەوە وەرگیریگرتووە، دوێنێ كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ چەتەكانی دەوڵەتی تورك گەمارۆی گوندی دارگرێ-یان لە ناوچەی ماباتای سەر بە عەفرین داوە و نزیكەی ٦٠ هاوڵاتیان لة بنەماڵەی عەلیکۆ ڕفاندووە.
ڕاشگەیەندراوە، ئەو گروپە چەتەكانە بە زرێپۆشەوە چوونەتە ناو گوندەكە و جلوبەرگی داعشیان لە بەردابووە و بە لێدان و هەڕەشە كردن ئەو هاوڵاتیانەیان سواری ئۆتۆمۆبێل كردووە و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
ش.ف